تهندروستی -
سەرنوسەری گۆڤاری ( Cardiagia )ی ئەمریکی ولیام گلیفۆرد رۆبەرتس لە یەکێک لە نووسینەکانیدا دەڵێت"کاتێک ئێمە لە پێناو نان خواردنێکدا ئاژەڵێک دەکوژین،لە راستیدا ئەو ئێمە دەکوژێت، چونکە کۆڵیستڕۆڵ و ئەو رۆنەی کە لە ناو گۆشتی ئەو گیاندارانەدا هەیە،لەگەڵ جەستەی ئێمەی گیاخۆردا ناگونجێت"
رێژەی كۆلیسترۆڵ لەجەستە ئاماژەیەكە بۆ كۆبونەوەی چەوری لەخوێن و دیاری كردنی ئەگەری تووشبوون بەرەقبوونی دەمارەكان و جەڵتەی دڵ و مێشك.
هەندێك رەفتاری هەڵە و خۆراك هەیە كە كاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیسترۆڵی زیان بەخش، ئەوانیش:
1-ژەمە خواردنی خێرا: هەمیشە ئەم جۆرە خواردنانە دەوڵەمەندن بە چەوری بەهۆی ئەوەی پێكهاتەی پەتاتەی سوورەكراوە و گۆشت و ماسی تێدایە و ئەوەش بەیەكێك لەسەرچاوەكانی كۆبونەوەی كۆلیسترۆڵی زیان بەخش دادەنرێت.
2-گۆشتی دەوڵەمەند بەچەوری: هەرچەند گۆشت بەیەكێك لەسەرچاوەكانی پرۆتینی گرنگ بۆ تەندروستی دادەنرێت، بەڵام لەهەمانكاتدا رێژەیەكی بەرزی كۆلیسترۆڵی تێدایە ،بۆیە باشترە بۆئەو كەسانەی كێشەی بەرزری كۆلیسترۆڵیان هەیە دووربكەونەوە لەخواردنی گۆشت بەتایبەت گۆشتی پڕچەوری.
3-شیرینی: بەتایبەت شیرینە سووركراوەكان و ئەوانەی زەیت و رۆن و كرێمی پڕچەوری لەدروستكردنیان بەكارهاتووە.
4- شیرەمەنی پڕ چەوریی: ئەو كەسانەی كێشەی بەرزی كۆلیسترۆڵیان هەیە باشترە شیر و پەنیر و شیرەمەنی خاڵی لەچەوری بەكاربهێنن.
5- زەردێنەی هێلكە: یەك زەردێنەی هێلكە بڕی 210 میلیگرام كۆلیسترۆلی تێدایە ئەوەش دەكاتە لە 70%ی بڕی دیاری كراوی رۆژانەی كۆلیسترۆڵ.
6- خواردنی دەریایی: هەرچەندە ئەم جۆرە خواردنانە بەسوودن بۆ تەندروستی و سەرچاوەی پرۆتین و چەوری بەسوودن، بەڵام دەوڵەمەندە بەكۆلیسترۆڵ.
س: تاقیگهی گۆڤهند بۆ شیکاری نەخۆشیە كان