ته‌ندروستی -
خواردنی خۆراكی چه‌ور ئاستی كۆڵستڕۆڵی زیان به‌خشی خوێن به‌رز ده‌كاته‌وه، به‌ڵام ده‌توانیت سوود له خواردنی چه‌ند جۆرێك خۆراك وه‌ربگریت بۆ دابه‌زاندنی به‌رزی ئاستی كۆلیستڕۆڵی خوێن.
رێژەی كۆلیسترۆڵ لەجەستە ئاماژەیەكە بۆ كۆبونەوەی چەوری لەخوێن و دیاری كردنی ئەگەری تووشبوون بەرەقبوونی دەمارەكان و جەڵتەی دڵ و مێشك.
هەندێك رەفتاری هەڵە و خۆراك هەیە كە كاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیسترۆڵی زیان بەخش، ئەوانیش:
1-ژەمە خواردنی خێرا: هەمیشە ئەم جۆرە خواردنانە دەوڵەمەندن بە چەوری بەهۆی ئەوەی پێكهاتەی پەتاتەی سوورەكراوە و گۆشت و ماسی تێدایە و ئەوەش بەیەكێك لەسەرچاوەكانی كۆبونەوەی كۆلیسترۆڵی زیان بەخش دادەنرێت.
2-گۆشتی دەوڵەمەند بەچەوری: هەرچەند گۆشت بەیەكێك لەسەرچاوەكانی پرۆتینی گرنگ بۆ تەندروستی دادەنرێت، بەڵام لەهەمانكاتدا رێژەیەكی بەرزی كۆلیسترۆڵی تێدایە ،بۆیە باشترە بۆئەو كەسانەی كێشەی بەرزری كۆلیسترۆڵیان هەیە دووربكەونەوە لەخواردنی گۆشت بەتایبەت گۆشتی پڕچەوری.
3-شیرینی: بەتایبەت شیرینە سووركراوەكان و ئەوانەی زەیت و رۆن و كرێمی پڕچەوری لەدروستكردنیان بەكارهاتووە.
4- شیرەمەنی پڕ چەوریی: ئەو كەسانەی كێشەی بەرزی كۆلیسترۆڵیان هەیە باشترە شیر و پەنیر و شیرەمەنی خاڵی لەچەوری بەكاربهێنن.
5- زەردێنەی هێلكە: یەك زەردێنەی هێلكە بڕی 210 میلیگرام كۆلیسترۆلی تێدایە ئەوەش دەكاتە لە 70%ی بڕی دیاری كراوی رۆژانەی كۆلیسترۆڵ.
6- خواردنی دەریایی: هەرچەندە ئەم جۆرە خواردنانە بەسوودن بۆ تەندروستی و سەرچاوەی پرۆتین و چەوری بەسوودن، بەڵام دەوڵەمەندە بەكۆلیسترۆڵ.
ئه‌مانه‌ش لیستی ئه‌و خۆراكانه‌ن كه كۆلیستڕۆڵی زیان به‌خشی خوێن داده‌به‌زێنن.
1- ماسی سالمۆن و ئه‌و ماسیانه‌ی بڕێكی زۆر ئۆمیگا سێ له پێكهاته‌یاندا هه‌یه.
2-زه‌یتی زه‌یتون، بزۆر به‌سووده بۆ دابه‌زاندنی ئاستی كۆلیستڕۆڵی خوێن و ده‌كرێت له‌جیاتی جۆره‌كانی دیكه‌ی ڕۆن به‌كاریان بهێنیت.
3-ته‌واوی جۆره‌كانی دانه‌وێڵه ئاستی كۆلیستڕۆڵی زیان به‌خشی خوێن داده‌به‌زێنێت.
4-سپێناغ، ئه‌م سه‌وزه‌یه ته‌نها بۆ زیادكردنی ڕێژه‌ی ئاسنی خوێن سوود به‌خش نیه به‌ڵكو چه‌وری زیادده‌ی خوێنیش كه‌مده‌كاته‌وه.
5-شۆكۆلاته‌ی ڕه‌نگ تۆخ بخۆ بۆ ئه‌وه‌ی كۆلیستڕۆڵی خوێنت به‌رز نه‌بێت.
6-گوێز ده‌وڵه‌مه‌نده به ئۆمیگا سێ و كۆلیستڕۆڵی خوێن داده‌به‌زێنێت.
7-سۆیا و قه‌رنابیت و ته‌واوی سه‌وزه‌كان زۆر به‌سووده بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كۆلیستڕۆڵی خوێنیان به‌رزه.