پێشمه‌رگه سپۆرت -
فیدراسیۆنی كاراتێی عێراق له شاری دهۆك و له ڕۆژانی 1 تا 2 / 3 / 2019 پاڵه‌وانێتی كاراتێی یانه‌كانی عێراق بۆ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان و لاوان و خوار ته‌مه‌ن 21 ساڵی كوڕان كچان ئه‌نجام ده‌دات .
تیپی كاراتێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر ئاستی سه‌رجه‌م ته‌مه‌نه‌كان به‌شداری ده‌كات و شانده‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و پاڵه‌وانێتیه له 22 ڕاهێنه‌ر و یاریزانانی كوڕان و كچان پێك دێن .
شاخه‌وان ئه‌حمه‌د ڕاهێنه‌ری تیپی كاراتێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه سه‌باره‌ت به ئاماده‌كاری تیپه‌كه‌یان و به‌شداریان له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، پیێكهاته‌یه‌كی نوێی تازه‌پێگه‌یشتوو لاو كچانمان ئاماده كردووه بۆ ئه‌و پاڵه‌وانێتیه كه یاریه‌كانی له شاری دهۆك ده‌بێت و بۆ ئه‌نجام و كێبڕكێی به‌ده‌ست هێنانی نازناوه‌كانیش به‌شداری ده‌كه‌ین .
هه‌روه‌ك ئه‌و ڕاهێنه‌ره ئاماژه‌ی پێدا كه كێبڕكێكانی پاڵه‌وانێتیه‌كه بۆ گه‌یشتن به ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌بێت و ئێمه‌ش وه‌ك یانه‌ی پێشمه‌رگه یاریزانانمان بێ به‌ش نابن له گه‌یشتن به ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق .
دواجار ناوبراو ووتی هه‌ریه‌ك له به‌ختیار ئه‌حمه‌د وه‌ك سه‌رۆك شاد و سه‌ركان نزار وه‌ك ڕاهێنه‌ری كاتا و به‌نده سه‌رپه‌رشتیاری تیپه‌كه ده‌كه‌ین .