‌به‌وێنه‌ - ڕاهێنانێكی زۆر سادده‌ ژیانی پیاوان ڕزگار ده‌كات


 
ته‌ندروستی‌ - 

ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ تیایدا هاتووه‌ توانای ئه‌نجامدانی 10جار  ڕاهێنانی په‌ستانی قورس ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و جه‌ڵته‌ی‌ مێشك كه‌مده‌كاته‌وه‌.

زاناكان ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردوه‌ ئه‌و پیاوانه‌ی‌ له‌ ناوه‌ڕاستی ته‌مه‌نیاندا بتوانن زیاتر له‌ 40 جار ڕاهێنانی " په‌ستان" به‌ یه‌كجار ئه‌نجام بده‌ن ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ری توشبوونیان به‌ نه‌خۆشی دڵ به‌ڕێژه‌ی‌ %96 كه‌متر ده‌بێت له‌چاو ئه‌وانه‌ی‌ توانایان هه‌یه‌ كه‌متر له‌ 10 جار ڕاهێنان بكه‌ن.

ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ له‌ گۆڤاری  "JAMA Network Open" ی ناوداردا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و تیایدا گرنگی ڕاهێنانی وه‌رزشی له‌سه‌ر پیاوانی ته‌مه‌ن 21 بۆ 66 ساڵ باسكراوه‌ .

دكتۆر جاستین یانگ مامۆستایه‌ له‌ كۆلێژی هارڤار ده‌ڵێت" ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ یارمه‌تی پیاوان ده‌دات به‌ چه‌ند ڕاهێنانێك كه‌ هیچ پاره‌ی‌ تێناچێت نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیدار له‌كۆڵ خۆیان بكه‌نه‌وه‌"



PM:03:48:24/02/2019




ئه‌م بابه‌ته 12084 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌