پێشمه‌رگه سپۆرت -
ڕۆژی شه‌ممه 2019/2/23 به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامداو و ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ی ده‌ركرد:
1- نووسراوی فه‌رمی یانه‌ی رانیه په‌سند كرا، كه ناتوانن له خولی نایابی فوتساڵی كچانی
كوردستان به‌شداری بكه‌ن، بۆیه بڕیاردرا به:
• دابه‌زینی یانه‌ی رانیه بۆ خولی پله‌یه‌كی فوتساڵی كچانی كوردستان.
• ئازاد كردنی سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانیان له گواستنه‌وه‌یان بۆ هه‌ر یانه‌یه‌ك.
2- له یاری نێوان به‌ختیاری و قه‌ره‌داغ له خولی پله‌دووی كوردستان، به هۆی هه‌ڵسوكه‌وتی دوور له گیانی وه‌رزشی و هێرشكردن بۆ سەر یاریزانانی یانەی بەرامبەر، له لایه‌ن یاریزانی یانه‌ی قه‌ره‌داغ عه‌بدولقادر جه‌لیل ژماره 45 بڕیاردرا به:
• راگرتنی ناوبراو بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ له وه‌رزی 2019/2020.
• غه‌رامه‌كردنی به بڕی 150000 سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
3- له یاری نێوان به‌ختیاری و قه‌ره‌داغ له خولی پله‌دووی كوردستان، به هۆی هێرشكردن و جنێودان به ناوبژیوانانی یارییه‌كه، له لایه‌ن یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری یانه‌ی قه‌ره‌داغ ئازاد محه‌ممه‌د بڕیاردرا به:
• راگرتنی ناوبراو بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ.
• غه‌رامه‌كردنی به بڕی 250000 دووسه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
4- له یاری نێوان سۆران و خاك له خولی پله‌یه‌كی كوردستان، به هۆی به‌كارهێنانی یاری ئاگرین له لایه‌ن هانده‌رانی یانه‌ی سۆران، بڕیاردرا به غه‌رامه‌كردنی یانه‌ی سۆران به بڕی 150000 سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
5- داوا له لێژنه‌ی قوتابخانه‌كانی تۆپی پێی كوردستان ده‌كه‌ین، رۆژی شه‌ممه 2019/3/2 له كاتژمێر 12:00 ـی نیوه‌ڕۆ له باره‌گه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان ئاماده‌بن.