پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوایی ڕاوێژ له‌گه‌ڵ دكتۆر یاسین مه‌ناف ڕاهێنه‌ری تۆپی پێ له شاری سلێمانی ، یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕاهێنه‌ره به ئه‌زموونه كرد كه وه‌ك ڕاهێنه‌ری نوێی تیپی تۆپی پێی پێشكه‌وتوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی تیپی تۆپی پێی پێشكه‌وتوان له ئه‌ستۆ بگرێت .
سه‌باره‌ت به ده‌ست نیشان كردنی دكتۆر یاسن مه‌ناف ، ویسام محه‌مه‌د بازگ سه‌رپه‌رشتیاری تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، سه‌ره‌تا دووباره سوپاس بۆ كابتن ئه‌رسه‌لان جه‌لالی ڕاهێنه‌ری پێشووی تیپه‌كه‌مان كه هاوكار و پاڵپشتمان بوو كه ڕۆژانێكی سه‌ختی له‌گه‌ڵ به‌ڕێكردین و پێكه‌وه تیپه‌كه‌مان گه‌یانده‌وه ڕیزی یانه نایابه‌كانی كوردستان.
هه‌روه‌ك ووتیشی بۆ ئه‌وه‌ی تیپه‌كه له مه‌شق و ئاماده‌كاری به‌رده‌وام دابێت و ڕاهێنه‌رێكی به ئه‌زموون سه‌رپه‌رشتی گشتی مه‌شقه‌كان بكات ، دوایی ڕاوێژ گه‌یشتینه ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌ڕێز دكتۆر یاسین مه‌نافی ڕاهێنه‌ر ، هه‌روه‌ك كابتن ویسام ئاماژه‌ی پێداكه به‌خێرهاتنی ڕاهێنه‌ر یاسن مه‌ناف ده‌كه‌ین و هیوایی سه‌ركه‌وتنی له ئه‌ركه‌كه‌ی بۆ ده‌خوازین و وه‌ك ستافی سه‌رپه‌رشتیار و یاریده‌ده‌ری ڕاهێنه‌رانیش هاوكاری ته‌واوی ده‌كه‌ین .
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه دوایی پێشوازی له ڕاهێنه‌ری نوێ به‌خێرهاتنیان كردوو هیوایی سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواست و پاڵپشتی یانه‌كه‌یان بۆ دكتۆر یاسین و ستافی مه‌شقی و ته‌واوی یاریزانان دووپات كرده‌وه تا بچنه‌وه سه‌ر ڕێچكه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كان .
دواجار دكتۆر یاسین مه‌ناف ڕاهێنه‌ری نوێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، سه‌ره‌تا به ناوی خوای گه‌وره ده‌مه‌وێت سوپاسی برایی به‌ڕێزم كابتن ئه‌رسه‌لان جه‌لال بكه‌م كه پلانێكی جوانی هه‌بوو بۆ سه‌ركه‌وتنی تیپه‌كه و ئێمه‌ش به دڵنیاییه‌وه كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین كه به‌رنامه و پرۆگرامی كاك ئه‌رسه‌لان له یاد نه‌كه‌ین .
دكتۆر یاسین مه‌ناف سوپاسی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی وه‌رزشی پێمشه‌رگه‌ی سلێمانی و ستافی سه‌رپه‌رشتیار و مه‌شقی تیپی تۆپی پێی كرد كه ئه‌و متمانه‌یه‌یان به‌خشیوه به‌و هیوایی خواست له ماوه‌یه‌كی كورتدا كار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی تیپه‌كه بكه‌ن له‌سه‌ر ده‌ست كه‌وتنی ئه‌نجامی شایسته و شێوازی ڕاهێنان و لایه‌نی ده‌روونی یاریزانان تا به زوترین كات تیپه‌كه بكه‌وێته‌وه سه‌ر ڕێچكه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانی .