پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوایی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی له نۆ هه‌فته‌ی ڕابردووی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان به‌ده‌ستیان هێنا بۆ دواجار ئه‌رسه‌لان جه‌لال ڕاهێنه‌ری یه‌كه‌می تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ده‌ستی له كاركێشایه‌وه .
له‌و باره‌یه‌وه و له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ئه‌رسه‌لان جه‌لال ڕاهێنه‌ری ده‌ست له كاركێشاوه‌ی یانه‌كه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، سه‌ره‌تا سوپاس بۆ خوای گه‌وره كه له یانه‌یه‌ك بووم له سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و ته‌واوی ئه‌ندامانی یانه‌كه پاڵپشت بوون بۆم تا له كاره‌كه‌م وه‌ك ڕاهێنه‌رێك سه‌ركه‌وتووبم هه‌ربۆیه سوپاسی هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی یانه و جێگری سه‌رۆك و سكرتێر و ته‌واوی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی و ستافی سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌ران و پزیشكی تایبه‌تی یانه و ڕاگه‌یاندن و ته‌واوی یاریزانان ده‌كه‌م كه وه‌ك هاوڕێ و هاوكار پاڵپشتم بوون .
ئه‌رسه‌لان جه‌لال ووتیشی به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕاهێنه‌ر ئه‌ركی یه‌كه‌م و لێپرسراوێتی یه‌كه‌می تیپه‌كه‌ی له‌سه‌ر شان ده‌بێت هه‌ربۆیه گه‌ر ئه‌نجام نه‌بوو ده‌بێت ته‌نیا ڕاهێنه‌ر بڕیار بدات له شێوازی گۆڕانكاری و من وه‌ك ئه‌وه‌ی له سالاَنی ڕابردوو خۆش به‌ختانه توانیمان به هاوكاری یانه‌كه تیپه‌كه بگه‌یه‌نینه‌وه ڕیزی یانه نایابه‌كان هه‌ربۆیه ئێستاش كه ئه‌نجامه‌كان وه‌ك پێویست نه‌بوون به گرنگم زانی ده‌ست له كاربكێشمه‌وه و دڵنیاشتان ده‌كه‌م كه دڵسۆزێك و هانده‌رێكی تیپه‌كه ده‌بم بۆ ئه‌نجامه‌كان له هه‌فته‌كانی ئاینده‌دا چونكه خۆم هه‌م یاریزان و هه‌م یاریده‌ده‌ری ڕاهێنه‌ر و وه ڕاهێنه‌ریش بووم كه ئه‌وه‌ش مێژوویه‌كی وه‌رزشی منه له یانه‌كه و بۆیه دڵسۆزیم بۆ یانه‌كه دووپات ده‌كه‌مه‌وه .
سه‌باره‌ت به ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌كه‌ی ئه‌رسه‌لان جه‌لال ، ویسام محه‌مه‌د بازگ سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ش ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه كابتن ئه‌رسه‌لان یه‌كێك بووه له دڵسۆزانی تیپه‌كه و له ڕۆژه سه‌خته‌كان دڵسۆزی نواندووه تا تیپه‌كه بگه‌یه‌نینه‌وه ڕیزی یانه نایابه‌كان و هه‌ربۆیه وه‌ك یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه سوپاسی ده‌كه‌ین و ئه‌و هه‌ر ئه‌ندامێكی دڵسۆزی یانه ده‌بێت .