پێشمه‌رگه سپۆرت -
وه‌رگێڕان : ڕۆزی یاسین مه‌حمود
سالاَنێكی دورودرێژه چادرگه‌ی دیده‌وانی له زۆرینه‌ی ولاَتانی جيهان ئه‌نجام ده‌درێت كه سه‌رچاوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و چالاكییه بۆ ئینگلیزه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له ساڵی 1907 ی زاینی پادن باوڵ هه‌ستا به ئه‌نجامدانی و ئه‌و ده‌مه 21 گه‌نجی ڕه‌گه‌زی نێری له‌گه‌ڵ خۆی برد بۆ دورگه‌ی ( brownsea ) .
ئه‌وه‌ی ئێمه مه‌به‌ستمانه به ئێوه‌ی خوێنه‌ری ئاشنا بكه‌ین چۆنێتی دروست بوون و سه‌رڵدانی چادرگه‌ی دیده‌وانییه .
له 21 مانگی یه‌ك ، له ساڵی 1908 ، بزوتنه‌وه‌ی ( the boy scouts ) له ئینگلته‌را ده‌ستی كرد به بلاَوكردنه‌وه‌ی به‌شی یه‌كه‌می كتێبه‌كه‌ی بادن پاوڵ به ناوی ( scouting for boys ) .
ناوی بادن باوڵ ناوێكی ناسراو بوو لای زۆرینه‌ی كوڕانی ئینگلته‌را و هه‌زاران له كوڕان به‌ه گوڕ‌و تینه‌وه ئه‌م كتێبه‌یان كڕی ، له كۆتایی ماندی چواری ئه‌و ساڵه‌دا زنجیره كردن و ڕێكخستنی ( scouting for boys ) كۆتاییهات و ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌رباز له هه‌موو ئینگلته‌رادا بلاَو بۆوه .
له ساڵی 1900 بادن باوڵ بوو به قاره‌مانێكی نه‌ته‌وه‌یی له ئینگلته‌را بۆ ئه‌و به‌رگرییه‌ی له پاشا ( mafeking ) كه ماوه‌ی 217 ڕۆژی خایاند و له جه‌نگی دژی باشوری ئه‌فریقاو دواتر ( aids to scouting ) كه ده‌ستورێكی مه‌یدانییه نوسیویه‌تی بۆ سه‌ربازانی ئینگلته‌را له ساڵی 1899 به‌ده‌ست كه‌سانی گه‌نجه‌وه بینرا .
كوڕه‌كان كه‌یفیان له وانه‌كان ده‌هات ده‌رباره‌ی چاودێری و به‌دواداچوون و ڕێكخستنی یارییه‌كان به‌به‌كارهێنانی كتێبه‌كه ، بادن گوێی له‌مه‌بوو بۆیه بڕیاری دا كه یه‌كه‌مین ڕێبه‌ر بنوسێت كه جه‌خت بكاته‌وه له‌سه‌ر گرنگی ڕه‌وشت و جوانی .
ئه‌و له‌سه‌ره‌تا بڕیاریدا كه هه‌ندێك له بیرۆكه‌كانی خۆی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك كوڕ تاقیبكاته‌وه و له 25 ی 7 ی 1907 گروپێكی 21 كه‌سی هه‌مه‌چه‌شنه‌ی كۆكرده‌وه و بردنی بۆ دورگه‌ی ( brownsea ) له ( dorsetshire ) و له‌وێ كه‌مپێكیان دانا بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته به هاوكاری مامۆستایانی تر وانه‌ی وته‌وه به كوڕه‌كان ده‌رباره‌ی كه‌مپ كردنی سه‌ربازی و تێبینی كردن و كه‌ل و په‌لی ته‌خته‌ی و به‌له‌م و ڕزگاركردن و یارمه‌تیدانی كه‌سێك كه ژیانی له مه‌ترسیدابێت و نیشتیمان په‌روه‌ری و ئه‌سپ سواری .
ئه‌م وانانه له ماوه‌ی دوو هه‌فته به تیۆری و پراكتیكی له‌لایه‌ن بادن باوڵه‌وه به كوڕه‌كان وترانه‌وه و له ڕێگه‌ی ئه‌و یارییه داهێنراوانه‌وه كه ناوبانگێكی زۆری هه‌بوو له ناو كوڕه‌كاندا ، یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی ( boy scouts ) سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێنا .
له دوایی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه بادن باوڵ نوسینگه‌یه‌كی ناوه‌ندی كرده‌وه و هه‌ستا به تۆماركردنی ناوی نوێ و جل‌و به‌رگێكی یه‌كپۆشی دیزاین كرد تایبه‌ت به‌و كاره .
له كۆتایی ساڵی 1908 دا شه‌ست هه‌زار ئه‌ندامی كوڕ هه‌بوو كه بلاَوه‌یان پێكرا له ولاََتانی ( commonwealth ) ئینگلته‌رادا و له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا له سێپته‌مبه‌ری ساڵی 1909 یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی نیشتیمانی ( boy scouts ) بزوتنه‌وه‌كه به‌سترا له كۆشكی كریستاڵ له‌له‌نده‌ن و له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ده هه‌زار كوڕ به‌شداربوو وه خۆیان ناو نابوو ( girls scout ) .
له ساڵی 1910 بادن باوڵ ڕێكخراوی كچه‌كانی وه‌ك ڕێكخراوێكی جیا ڕاگه‌یاند به ناوی ( boys scout ) ئه‌مریكی سه‌ره‌تاكه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕوداوێك كه له له‌نده‌ن ڕویداوه و له ساڵی 1909 دا كه ئه‌ویش كه‌وه‌یه كه ویلیا‌م بۆیس نوسه‌ری چیكاگۆ له ڕۆژێكی ته‌ماویدا ونبوو ، هه‌ندێك كوڕ هاتن بۆ یارمه‌تیدانی و دوایی ئه‌وه‌ی ئاراسته‌ی ڕاستیان پیشانی بۆیس دا یه‌كێك له كوڕه‌كان شتێكی ڕاگه‌یاند و ووتی كه ئه‌و ڕه‌تی ده‌كاته‌وه هیچ شتێك وه‌ربگرێت له‌به‌رامبه‌ر كارێكی باش‌دا ئه‌م ده‌ست پێشخه‌رییه‌ی كه‌سه نه‌ناسراوه هانی بۆیسی دا بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند ڕێكخراوی ( the woodcraft indians ) و ( thesons of daniel boone ) دوایی دامه‌زراندنی له ساڵی 8 / 2 / 1910 بزوتنه‌وه‌كه به‌خێرایی بلاَو بۆوه به‌سه‌رتاسه‌رری ولاَتدا و له ساڵی 1912 جولییت جوردن لو ( girls scout ) ی ئه‌مریكی دامه‌زراند له شاری ساڤانا له ویلایه‌تی جۆرجیا .
له ساڵی 1916 دا بادن پاوڵ ( the wolf cubs ) دامه‌زراند بۆ كوڕانی خوار ته‌مه‌نی 11 ساڵ و دوایی چوار ساڵ یه‌كه‌مین ڤیستیڤاڵی نێو ده‌وڵه‌تی له‌له‌نده‌ن و بادن پاوڵ وه‌ك سه‌رۆك به‌شدار بوو دواجار ئه‌و دامه‌زرێنه‌ره له ساڵی 1941 بۆ دواجار ماڵ ئاوایی له ژیان كرد .