پێشمه‌رگه سپۆرت -
یاریه‌كانی هه‌فته‌ی چواره‌می قۆناغی دووه‌می خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان ده‌ستی پێكردوو له یه‌كه‌م ڕۆژی یاریه‌كانی دا سێ یاری ئه‌نجام دران .
كاتژمێر 2:45 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 21 / 2 / 2019 و له یه‌كه‌م یاری ئه‌و ڕۆژه‌دا تیپی تۆپی پێی یانه‌ی هه‌ندرێن میوانداری كرد له یانه‌ی ئاكرێ و هه‌ندرێن توانیان به ئه‌نجامی 2-1 بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن.
له شاری سلێمانی و له‌سه‌ر یاریگه‌ی زانكۆش تیپی تۆپی پێی یانه‌ی نه‌ورۆز میوانداری له برایه‌تی هه‌ولێر كردوو یاریزانانی نه‌ورۆز توانیان به ئه‌نجامێكی گرنگ و به 3-1 گۆڵ سێ خاڵی ئه‌و یارییه به‌ده‌ست بهێنن .
ئه‌مه‌و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له‌سه‌ر یاریگه‌ی زێره‌ڤانی بووه میوانی یاریزانانی زێره‌ڤانی و ئه‌نجامی كۆتایی ئه‌و یارییه‌ش به گۆڵێكی بێ وه‌لاَم له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی میوان به كۆتاهات .