پێشمه‌رگه سپۆرت -
فیرگه‌ی كیژانی سلیمانی بۆ تۆپی پێ كه له سالی 2016 وه دامه‌زراوه فیرگه‌كه بۆ پیگه‌یاندنی یاریزانانی كچان له بواری توپی پێدا.
له ته‌مه‌نی 4 ساڵه‌یدا توانیویه‌تی جێگه ده‌ستی دیاربێت ، له دوو خولی جیاوازی فوتسالی (عیراق/ كوردستان)به سێ یاریزان خوبه‌خشانه به بی هیچ به‌رامبه‌ریك تیپیكی شاری سلیمانیان له لیواری هه‌ڵوه‌شانه‌وه رزگار كرد و تیپه‌كه‌یان خسته‌وه چوار چێوه‌كه‌ی جارانی.
بۆ وه‌رزی ئه‌مسالی خولی فوتسالی یانه‌كانی كوردستان2019 له‌سه‌ره‌تای وه‌رزی هاویندا هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی (پینجوین ، دوكان،ئافرودیت ،پیره‌مه‌گرون،سیروانی نوی،ئافره‌تانی هه‌ولیر) له گفت و گۆدا بوون له‌گه‌ل فیرگه‌ی ناوبراو تا سوود له توانای چه‌ند یاریزانیكیان وه‌ربگرن.
له‌مباریه‌وه سیروان شه‌وكه‌ت-به‌ریوه‌به‌ری فیرگه كه پێی راگه‌یاندین كه دوای ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای وه‌رزی هاوینی پیشوودا 3 یاریزانیان ده‌ستنیشانكرا بو په‌یوه‌ندیكردن به پیكهاته‌ی هه‌لبژارده‌ی فوتسالی شاری سلیمانی بو به‌شداریكردن له پاله‌وانیتی فوتسالی شاره‌كانی كودستان كه ئه‌وانیش هه‌ریه‌ك له (شه‌نگار غالب،ئاسیا عبدولا،روز رزگار) هه‌رچه‌نده كه یه‌كیك له‌و یاریزانانه له پیكهاته‌كه بیبه‌شكرا به‌لاَم ئه‌مه ریگرنه‌بوو له یانه‌كانی كوردستان تا بكه‌ونه گفت و گو له‌گه‌لمان بو سود وه‌رگرتن له تواناكانی سێ له كچه یاریزانه‌كانمان.
به‌ریوه‌به‌ری فیرگه‌كه ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه ئه‌وان كار بو ئه‌وه ده‌كه‌ن كه جیگه‌و شوینی شیاو‌و بدوزنه‌وه بو یاریزانه‌كانیان تا یاری و خولیای خویانی تیا ئه‌نجامبده‌ن سه‌رئه‌نجام دوای تاوتویكرندی داواكارییه‌كانی ئه‌و یانانه له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كانی خۆمان هه‌ریه‌ك له (روز رزگار و شه‌نگار غالب) تیمی فوتسالی ئافرودیتیان هه‌ڵبژارد كه‌وه‌ك دووخولی پیشوو خۆبه‌خشانه یارییان بۆ بكه‌ن و ده‌ستبه‌رداری فیرگه‌كه‌مان بوون .
سێ كچه یاریزانی تریشمان كه بریتیی بوون له ( ئاسیاعه‌بدولا و داستان علی ،سارا سه‌رهه‌نگ )به گریبه‌ستیك و موچه‌ی مانگانه نوینه‌رایه‌تی یانه‌یه‌كی تری شاری سلیمانی ده‌كه‌ن كه ئه‌ویش یانه‌ی دوكانه و فیرگه‌كه‌مانیان به پاریزه‌ری مافه‌كانیان زانی و به‌رده‌وامبوونی خویان له‌گه‌ل فیرگه‌كه نوی كرده‌وه.
له‌كوتایشدا سیروان شه‌وكه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه یاریزانه‌كانمان له هه‌ر شوینك و جیگه‌یه‌ك یاری بكه‌ن ماییه‌ی شانازیمانن و جیگه په‌نجه‌یان دیار ده‌بیت و هیچ كاتیك دریخی ناكه‌ن له زامنكردنی پاشه‌روژیكی شیاو بویان و هیوای خواست هه‌موویان سه‌ركه‌وتووبن.