پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی كاراتێی سلێمانی و له ڕۆژی هه‌ینی 22 / 2 / 2019 خولی پۆلێن كردنی داوه‌رانی كاراتێ به‌ڕێوه ده‌چێت .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی ئه‌و خوله به‌رزان فه‌تاح سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوبژیوانانی كاراتێ له په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌لاَیه‌تی فه‌یس بووك ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه خوله‌كه له ڕۆژی هه‌ینی داهاتوو كاتژمێر 9:00 ی سه‌رله‌به‌یانی له نێو هۆڵی هه‌ڵگورد عارف ده‌ست پێده‌كات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوایی له ناوبژیوانانی كاراتێی سه‌ربه پارێزگه‌ی سلێمانی كردووه كه له واده‌ی دیاری كرا‌و ئاماده‌بن .