پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی عێراق چالاكییه‌كانی خۆی درێژه پێده‌دات و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و له ڕۆژانی 13 تا 16 / 2 / 2019 یاریه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می كۆتایی بۆ ئاسته ته‌مه‌نییه‌كان ئه‌نجام دا‌و دوایی كێبڕكێیه‌كی به‌هێزی یاریزانان هه‌ردوو یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه محه‌مه‌د هێمن و یوسف هێمن پله‌كانی یه‌كه‌م و چواره‌میی ڕیزبه‌ندی یان به‌ده‌ست هێنا .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه ئه‌سعه‌د ئیسماعیل سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تیپی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی عێراق درێژه به چالاكییه وه‌رزشیه‌كانی ده‌دات و له‌م پاڵه‌وانێتیه‌شدا خۆش به‌ختانه یاریزانانی پێشمه‌رگه گه‌یشته قۆناغی دووه‌م .
ئه‌سعه‌د ئیسماعیل ووتیشی پاڵه‌وانێتیه‌كه بۆ هه‌ردوو ئاسته‌كانی كوڕان و كچان و بۆ له دایك بوانی 6 تا 14 ساڵ بوو كه تێیدا و له‌سه‌ر ئاستی كوڕان هه‌ردوو یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه و شاری سلێمانی ( محه‌مه‌د هێمن حه‌سه‌ن و یوسف هێمن حه‌سه‌ن ) پله‌كانی یه‌كه‌م و چواره‌میان به‌ده‌ست هێنا .
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه محه‌مه‌د بۆ ته‌مه‌نی 12 ساڵ به 4,5 خاڵ پله‌ی یه‌كه‌می مسۆگه‌ر كردووه و یوسفی براشی به 3,5 خاڵ پله‌ی چواره‌می به‌ده‌ست هێناوه كه خۆش به‌ختانه ئه‌و دوویاریزانه گه‌یشتونه‌ته قۆناغی دووه‌م و كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه .