پێشمه‌رگه سپۆرت -
ڕۆژی شه‌ممه 2019/2/16 به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان له باره‌گه‌ی خۆی له هه‌ولێر، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا و چه‌ند بڕیار و راسپارده‌یه‌كی نوێی ده‌ركرد، كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه بوون:
1- له یاری نێوان برایه‌تی و گازی باكوور له خولی نایابی كوردستان، به هۆی ده‌ركردنی له یارییه‌كه و به‌كارهێنانی وته‌ی ناشیرین دوور له گیانی وه‌رزشی له لایه‌ن محه‌ممه‌د عه‌باس یاریزانی یانەی گازی باكوور ژماره 6، بڕیاردرا به:
• راگرتنی ناوبراو بۆ دوو یاری، یه‌ك یاری به هۆی كارته سووره‌كه‌ی و یاری دووه‌میش وه‌ك سزا.
• غه‌رامه‌كردنی ناوبراو به بڕی 150000 سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
2- له یاری نێوان پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر و دهۆك له خولی نایابی كوردستان، به هۆی ده‌ركردنی له یاریگه و هێرشكردن بۆ سه‌ر یاریزانان و ره‌فتاری ناشیرین و نانه‌وه‌ی ئاژاوه له یارییه‌كه له لایه‌ن یاریزانی یانه‌ی دهۆك هێژا داود ژماره 26 بڕیاردرا به:
• راگرتنی ناوبراو بۆ سێ یاری له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی كارته سووره‌كه‌ی، واته چوار یاری.
• غه‌رامه‌كردنی ناوبراو به بڕی 150000 سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
3- له یاری نێوان به‌رده‌ڕه‌ش و ئه‌كاد له خولی پله‌دووی كوردستان، به هۆی هه‌ڵسوكه‌وتی دوور له گیانی وه‌رزشی له لایه‌ن یاریزانی یانه‌ی ئه‌كاد كارزان كه‌مال ژماره 21 بڕیاردرا به:
• راگرتنی ناوبراو بۆ یه‌ك یاری.
• غه‌رامه‌كردنی ناوبراو به بڕی 150000 سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
4- له یاری نێوان مه‌خموور و پیشه‌سازی له خولی پله‌دووی كوردستان، به هۆی هه‌ڵسوكه‌وتی دوور له گیانی وه‌رزشی له لایه‌ن راهێنه‌ری گۆڵپارێزانی یانه‌ی مه‌خموور سامان ئه‌حمه‌د، بڕیاردرا به:
• راگرتنی ناوبراو بۆ یه‌ك یاری، واته نابێت له نێو یاریگه ئاماده‌بێت.
• غه‌رامه‌كردنی ناوبراو به بڕی 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
5- ئاگاداری سه‌رجه‌م یانه پله‌دووه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ر سزایه‌كی دارایی واته غه‌رامه‌كردنیان له‌سه‌ر بێت، پێویسته پێش یاری داهاتوویان بڕی پاره‌كه راده‌ستی ژمێریاری یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان بكه‌ن، ئینجا سزاكه له‌سه‌ر یانه بێت یان یاریزان یان كارگێری و ستافی هونه‌ری بێت، به پێچه‌وانه‌وه یاری داهاتوویان ئه‌نجام نادرێت و به ئه‌نجامی 3-0 گۆڵ له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی به‌رامبه‌ر هه‌ژمار ده‌كرێت.
6- ئاگاداری سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كانی تۆپی پێی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه، دواین كات بۆ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی و فرمانی كارگێری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان رۆژی شه‌ممه 2019/3/2 ده‌بێت، به پێچه‌وانه‌وه مافی به‌شدارییكردنیان له چالاكی قوتابخانه‌كان نابێت.
7- دوای لێكۆڵینه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتی لێژنه‌ی تایبه‌ت به رووداوه‌كانی یاری نێوان هه‌ندرێن و برایه‌تی له گه‌ری پازده‌یه‌می خولی نایابی كوردستان، كه پێكهاتبوون له هه‌ریه‌ك له به‌رێزان (هادی كه‌ریم، دلشاد ساڵح، ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵا، سیروان سه‌لمان و رزگار باییز)، هه‌روه‌ها به سه‌یركردنی گرته ڤیدیۆیه‌كان و وێنه‌ی رووداوه‌كان، بڕیاردرا به:
• غه‌رامه‌كردنی یانه‌ی برایه‌تی به بڕی 2000000 دوو ملیۆن دینار، پێویسته غه‌رامه‌كه پێش یاری داهاتوویان راده‌ستی ژمێریاری یه‌كێتییه‌كه‌مان بكرێت.
• گواستنه‌وه‌ی دوو یاری یانه‌ی برایه‌تی بۆ یاریگه‌ی یانه‌ی شه‌قڵاوه، كه كۆی یارییه‌كان ده‌كاته سێ یاری له‌گه‌ڵ یارییان له‌گه‌ڵ یانه‌ی گازی باكوور، له گه‌ری شازده‌یه‌می خولی نایابی كوردستان.
• راگرتنی راهێنه‌ر هێور مسته‌فا بۆ ماوه‌ی سێ مانگ، له راهێنه‌رایه‌تی هه‌ر تیپ و یانه‌یه‌ك، ئه‌م سزایه له رۆژی ده‌ستپێكردنی خوله‌كان لاوان و تازه‌پێگه‌یشتووانی كوردستان ده‌ست پێده‌كات.
• تۆماركردنی سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر هانده‌ری یانه‌ی برایه‌تی (هونه‌ر جه‌لال)، له پۆلیس و دادگا و شوێنی كاری خۆی.
• هانده‌ری یانه‌ی برایه‌تی (هونه‌ر جه‌لال) بۆی نییه له هیچ یارییه‌كی یانه‌ی برایه‌تی له نێو یاریگه و ده‌ره‌وه‌ی یاریگه ئاماده‌بێت، پێویسته له‌سه‌ر یانه‌ی برایه‌تی ئه‌م بڕیاره جێبه‌جی بكات، به پێچه‌وانه‌وه ئەگەر ئامادەبێت تووشی سزای دارایی و كارگێری توند ده‌بنه‌وه.
• ئاگاداری كۆتایی بۆ هه‌ریه‌ك له به‌شدار سه‌ربه‌ست سكرتێری یانه‌ی برایه‌تی و حه‌سه‌ن سه‌لیم ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی برایه‌تی، به رێزگرتن له رێنمایی و یاساكانی تۆپی پێی، به پێچه‌وانه‌وه تووشی سزای توند ده‌بن.
• ئاگاداری یانه‌ی هه‌ندرێن ده‌كه‌ینه‌وه، له یارییه‌كانی داهاتووی نێو یاریگه‌ی خۆیان، پێویسته به شێوه‌یه‌كی باشتر پیاوانی پۆلیس و هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ پارێزگاری یاریگه و كۆنترۆڵی هانده‌ران دابین بكه‌ن.
8- ئاگاداری سه‌رجه‌م یانه به‌شداربووه‌كانی خوله‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه، به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه نادرێت هێرش بكرێته سه‌ر سه‌رپه‌رشتیاری یاری و ستافی ناوبژیوانان، به پێچه‌وانه‌وه تووشی سزای توندی دارایی و كارگێری ده‌بن.