‌ریاڵ مەدرید و مانچستەریونایتد و بایرن میونخ شەڕی رۆناڵدۆی نوێ دەکەن


 
پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی بڵاوی کردۆتەوە، یانەکانی مانچستەریونایتد و ریاڵ مەدرید و بایرن میونخ  شەڕ لەسەر یاریزانێکی پۆرتوگالی کە بە رۆناڵدۆ نوێ ناسراوە" دەکەن.

 ئەو یاریزانە کە لە یانەی بەنفیکا یاری دەکات پێشتر یانەکانی ریاڵ مەدرید و بایرن میونخ لە کێبڕکێی توندا بوون بۆ کڕینی، بەڵام ئێستا یانەی مانچستەریونایتدی ئینگلیزیش ئامادەیی کڕینی ئەو یاریزانەیە.

هەروەها یانەی بەنفیکای پۆرتوگالی ئامادە نیە بە کەمتر لە ١١٣ ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری جواو فیلیکس ببێت.

جواو فیلیکس پۆرتوگالیەو تەمەنی ١٩ ساڵەو یاریزانی یانەی بەنفیکایەو کێشی ٦٤ کگم.



PM:09:02:16/02/2019




ئه‌م بابه‌ته 2726 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌