ته‌ندروستی -
لاوازی و که‌می کێش وه‌ک هه‌موو کێشه ته‌ندروستییه‌کان چاره‌سه‌رکردنی به ده‌ست نیشان کردنی هۆکاره‌کانی ده‌ست پێ ده‌کات، دواتر نه‌هێشتنی هۆکار و چاره‌کردنی ده‌رئه‌نجامه‌کانی وێنه‌ی که‌می ڤیتامین و کانزا‌کان له ڕێگه‌ی ده‌رمان و ڕێنمایی خۆراک و ته‌ندروستی پێویسته‌وه دواتر ئه‌و که‌سه ده‌توانێت بۆ ماوه‌ی ( ٤ ـــ ۸ هه‌فته ) ئه‌م به‌رنامه‌یه به‌کاربهێنێت، دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی پزیشكی پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی پرۆگرامێكی تایبه‌ت پێشكه‌ش به‌و كه‌سانه ده‌كات كه گرفتی كه‌می كێش و لاوازیان هه‌یه.
یه‌که‌م ڕۆژ :
-بەیانی :
۱ نان یان ۱ سه‌مون + دوو هێلکه ( سورکراوه له ڕۆن دا )
+ ۱ کووپ چا
كاتژمێر ۱۰ ی به‌یانی :
-میوه‌یه‌ک : چه‌ند ده‌نکێک خورما یان ۱ مۆز یان ۱ هێشوو ترێ باشتره
- نیوەرۆ:
۱ قاپ برنج + ۱ قاپ شله‌ی فاسۆلیای وشک یان ماش + ( پارچه‌یه‌ک مریشک یان گۆشت به پێی توانا )
كاتژمێر ۳ ی دوانیوه‌ڕۆ
۱ پارچه کێک + ۱ کوپ چا یان ۱ په‌رداخ شه‌ربه‌تی فرێش
- ئێوارە :
۱ قاپ په‌تاته‌ی سورکراوه + نان یان سه‌مون
-كاتژمێر ۹ ی شه‌و :
میوه + چه‌ره‌س
دووه‌م ڕۆژ :
-بەیانی :
۱ نان یان ۱ سه‌مون + ۱ قاپ مره‌با + ۱ کووپ شیر
-كاتژمێر ۱۰ ی به‌یانی :
چه‌ند ده‌نکێک مێوژ یان هه‌نجیری وشکراو یان قه‌یسی وشکراو
- نیوەرۆ:
۱ قاپ نۆکاو یان نیسک + نان یان سه‌مون
كاتژمێر ۳ ی دوانیوه‌ڕۆ
-میوه یان ۱ په‌رداخ شه‌ربه‌تی فرێش
- ئێوارە :
۱ قاپ زه‌ڵاته + کوبه یان شفته + نان یان سه‌مون
-كاتژمێر ۹ ی شه‌و :
میوه + چه‌ره‌س
سێه‌م ڕۆژ :
- بەیانی :
۱ نان یان ۱ سه‌مون + دوو هێلکه ( سورکراوه له ڕۆن دا ) + ۱ کووپ چا
-كاتژمێر ۱۰ ی به‌یانی :
چه‌ند ده‌نکێک مێوژ یان هه‌نجیری وشکراو یان قه‌یسی وشکراو
- نیوەرۆ:
۱ قاپ زه‌ڵاته + یاپراخ
-كاتژمێر ۳ ی دوانیوه‌ڕۆ
۱ قاپ محله‌بی یان کاسته‌ر
- ئێوارە :
ــ ۱ قاپ زه‌ڵاته + کوبه یان شفته + نان یان سه‌مون
كاتژمێر ۹ ی شه‌و :
-میوه + چه‌ره‌س
-چواره‌م ڕۆژ:
-بەیانی :
۱ نان یان ۱ سه‌مون + ۱ قاپ مره‌با + ۱ کووپ شیر
كاتژمێر۱۰ ی به‌یانی :
-چه‌ند ده‌نکێک مێوژ یان هه‌نجیری وشکراو یان قه‌یسی وشکراو
- نیوەرۆ:
۲ شیش که‌باب یان گۆشتی بر‌ژاو + ته‌ماته‌ی بر‌ژاو + نان
كاتژمێر ۳ ی دوانیوه‌ڕۆ
-میوه + ۱ په‌رداخ گه‌نمه‌شامی
ئێوارە :
۱ قاپ زه‌ڵاته + کوبه یان شفته + نان یان سه‌مون
كاتژمێر ۹ ی شه‌و :
- میوه + چه‌ره‌س
پێنجه‌م ڕۆژ :
- بەیانی :
۱ نان یان ۱ سه‌مون + ۱ قاپ ماست یان ٤ په‌نیری سێگوشه + ۱ کووپ چا
-كاتژمێر ۱۰ ی به‌یانی :
میوه‌یه‌ک : چه‌ند ده‌نکێک خورما یان ۱ مۆز یان ۱ هێشوو ترێ باشتره
-نیوەرۆ:
۱ قاپ برنج + ۱ قاپ شله‌ی فاسۆلیای وشک یان ماش + ( پارچه‌یه‌ک مریشک یان گۆشت به پێی توانا )
-كاتژمێر ۳ ی دوانیوه‌ڕۆ
۱ پارچه کێک + ۱ کوپ چا یان ۱ په‌رداخ شه‌ربه‌تی فرێش
-ئێوارە :
ــ ۱ قاپ په‌تاته‌ی سورکراوه + نان یان سه‌مون
كاتژمێر ۹ ی شه‌و :
ـــ میوه + چه‌ره‌س
پێویسته ئه‌م خاڵانه‌ش جێ به جێ بکرێت له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌رنامه‌یه‌دا :
1- شه‌وان پێویسته پێش كاتژمێر یانزه و نیو بخه‌ویت، زوو هه‌ستان و خواردنی نانی به‌یانی پێش كاتژمێرهه‌شتی به‌یانی .
2-ڕۆژانه ۸ په‌رداخ ئاو یان زۆرتر بخۆره‌وه له نێوان ژه‌مه‌کان .
3-ئه‌نجامدانی وه‌رزش به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام : ڕۆژانه بۆ ماوه‌ی یه‌ک چاره‌ک یان زیاتر .
4-نه‌خواردنی ترش ، لیمۆ‌ندۆزی ، ترشیات ، بیبه‌ری توند ، میوه‌ی ترشیات.
5- له کاتی نان خواردن زۆر که‌م ئاو بخۆره‌وه و ماستاو و دۆ مه‌خۆره‌وه.
6-خواردنی سارده‌مه‌نی و خواردنه‌وه گازیه‌کان ڕێگه پێ دراوه له نێوان ژه‌مه‌کان.
7- ئه‌و که‌سانه‌ی نه‌خۆشی درێژ خایه‌نیان هه‌یه پێویسته بێ سه‌رپه‌رشتی پزیشکی پسپۆڕ به‌کاری نه‌هێنن.
8- خواردنه‌وه‌ی چا و قاوه ڕێگه پێدراوه به مه‌رجێک که‌م شه‌کر بێت ، شه‌وان دوای كاتژمێر هه‌شت و نیو مه‌یانخۆره‌وه.
9- ئه‌و که‌سانه‌ی ئیشتهای خواردنیان نیه پێویسته بێ سه‌رپه‌رشتی پزیشکی پسپۆڕ ده‌رمانی ئیشتها به‌کار نه‌هێنن.