بەرشەلۆنە نایەوێت گرێبەستی ئەستێرەیەکی نوێ بکاتەوە



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

یانەی‌ بەرشەلۆنەی ئیسپانی نایەوێت گرێبەستی راکیتیچ نوێ بکاتەوە هۆکارەکەشی   کڕینی دی یۆنگی یاریزانی ئەیاکسە.

رۆژنامەی‌ سپۆرتی ئیسپانی ئاشکرایکردوە، ئیدارەی‌ یانەی‌ بەرشەلۆنە گەیشتۆتە ئەو بروایەی‌ پێویستی بە تواناکانی راکیتیچ نەماوە.

راکیتیچ وەرزی رابردوو گرێبەستێکی گرانبەهای‌ پاریس سانجێرمانی رەتکردەوە لە پێناو بەردەوام بون لەگەڵ یانە ئیسپانییەکەدا.

ئەو رۆژنامەیە ئاماژەی‌ بەوەشداوە کە بە رای‌ زۆرێک لە ئەندامانی یانەی‌ بەرشەلۆنە بەهۆی بونی ئارسەر میلۆ و دی یۆنگەوە ، راکیتیچ هیچ گرنگییەکی بۆ یانەکە نامێنێت.

یانەی‌ بەرشەلۆنە پێشبینی دەکات لە فرۆشتنی راکیتیچدا 65 ملیۆن یۆرۆی دەستبکەوێت.


PM:03:53:14/02/2019




ئه‌م بابه‌ته 2378 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌