پێشمه‌رگه سپۆرت -
یاریه‌كانی پالاَوتنی باسكه‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری به‌به‌شداری تیپی باسكه‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و ده‌ربه‌ندیخان ده‌ستی پێكرد .
له یه‌كه‌م یاری دا و كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوار شه‌ممه 13 / 2 / 2019 هه‌ردوو تیپی باسكه‌ی یانه‌كانی به‌شداری پالاَوتنه‌كه له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به یه‌ك گه‌یشتن و دوایی یاریه‌كی ئاست به‌رزی به‌هێز سه‌رئه‌نجام هه‌ردوو تیم به 58 سكۆر یه‌كسان بوون .
بڕیاره له ڕۆژی هه‌ینی داهاتوو 15 / 2 / 2019 یاری گه‌ڕانه‌وه له نێوان هه‌ردوو تیپ ئه‌نجام بدرێت و ئه‌نجامی ئه‌و یارییه براوه‌یان دیاری ده‌كات بۆ گه‌یشتن به یاریه‌كانی قۆناغی دووه‌م .