پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش ئه‌وه‌ی یانه‌ی غازی شاری به‌سره بڕیاری دا له به‌شداریان له پاڵه‌وانێتی باله‌ی یانه‌كانی عه‌ره‌بی ، یه‌كێتی باله‌ی عێراق یاریه‌كانی خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی بۆ كاتێكی نادیار دواخست .
له‌و باره‌یه‌وه دكتۆر سه‌لاَح كانه‌بی ڕاهێنه‌ری تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی یانه‌ی غاز به‌شداری له پاڵه‌وانێتی باله‌ی ولاَتانی عه‌ره‌بی ده‌كات یه‌كێتی باله‌ی عێراق یاریه‌كانی خولی بژارده‌ی دواخستووه و ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی یانه‌ی غاز بۆ تۆكمه كردنی پێكهاته‌كه‌ی چه‌ندین یاریزانی له یانه‌كان بانگێشت كردووه .
هه‌روه‌ك دكتۆر سه‌لاَح ئاماژه‌ی پێدا كه له یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه هه‌ریه‌ك له یاریزانان ( عه‌لی ته‌ها وه‌ك یاریزانی ڕافع و حسێن نه‌میر شامل وه‌ك یاریزانی پێگه‌ی دوو وه دیاری ئه‌سعه‌د وه‌ك یاریزانی پێگه‌ی سێ ( سه‌نته‌ر ) ) یاری بۆ یانه‌ی غازی به‌سره ده‌كه‌ن له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا.
دواجار سه‌لاَح كانه‌بی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له ئاماده‌كاری به‌رده‌وام ده‌بێت و تا واده‌ی ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی یاریه‌كانی خوله‌كه مه‌شقه‌كان ڕاناگیرێت .