راهێنەری‌ چێڵسی‌ روونیدەکاتەوە چی روویدا


 
پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

دوای ئەو شکستە گەورەیەی لە مێژووی خولی ئینگلتەرا یانەی چێڵسی توشی بوو ،ماوریسیۆ ساری‌ راهێنەری‌ چێڵسی‌ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا روونیدەکاتەوە چی روویداوە.

شەوی رابردوو  مانچستەر سیتی بە شەش گۆڵی بێبەرامبەر لە یانەی چێڵسی بردەوە لە خولی ئینگلتەرا.

ئەو ئەنجامەش  خراپترین دۆڕانی چێڵسی بوو  لە مێژووی خولی ئینگلتەرا.

،ماوریسیۆ ساری‌ راهێنەری‌ چێڵسی‌ لە کۆنگرەکەدا وتی:"بەردەوەم ویستومە باشترین پێشکەش بکەم ، لە سەرەتایی وەرزدا ئەو رێگایەی من زۆر سەرکەوتوو بوو دەبێت بزانین بۆ لەم ماوەیەدا سەرکەوتوو نیە ، یاریزانەکان هەڵەی زۆریان کرد بەرامبەر  مانچستەر سیتی ئەوەش وایکرد شەش گۆڵمان تێبکرێت".

ساری‌ رەخنە لە یاریزانەکانی‌ دەگرێت و پێیوایە هیچ فشارێکی پێویستیان نەکردووە و لەو بارەیەوە جیاوازییەکی‌ زۆر لە نێوان هەردوو یانەکەدا هەبووە، هەروەها باس لەوەش دەکات، لەم دواییانەدا کێشەی‌ ئەنجامی‌ خراپیان هەیە لە دەرەوەی‌ یاریگای‌ خۆیادا و پێویستە درکی‌ پێبکەن.

ساری‌ ئاماژە بەوە دەکات، ئێستا ئەو لە حاڵەتێکی‌ شەرمەزاریدایە، لەبەرئەوەی‌ بەرپرسە لە تیپەکەی‌ و لە بارەی‌ ئەگەر دوورخستنەوەی‌ لە پۆستەکەشی‌ دەڵێت "پرسیار لە کارگێڕی‌ یانەکە بکەن، من نازانم دوورم دەخەنەوە یان نا، هیچ بیرۆکەیەکم لەو بارەیەوە نییە".


PM:03:43:11/02/2019




ئه‌م بابه‌ته 2353 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌