پێشمه‌رگه سپۆرت -
لقی سلێمانی یه‌كێتی باسكه‌ی عێراق پالاَوتنی باسكه‌ی یانه‌كانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ئه‌نجام ده‌دات و پالاَوتنه‌كه‌ش تایبه‌ت ده‌بێت به له دایك بوانی ساڵی 2003 .
بڕیاره یاریه‌كانی ئه‌و پالاَوتنه له ڕۆژی چوار شه‌ممه‌ی داهاتوو 13 / 2 / 2019 ده‌ست پێبكات و ته‌نیا تیپی باسكه‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و ده‌ربه‌ندیخانیش تێیدا به‌شدار ده‌بن .
هه‌روه‌ك له یه‌كه‌م یاری پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له هۆڵی خۆیدا میوانداری له تازه‌پێگه‌یشتوانی ده‌ربه‌ندیخان ده‌كات و دواتر و له یاری گه‌ڕانه‌وه‌شدا و له ڕۆژی هه‌ینی 15 / 2 تازه‌پێگه‌یشتوانی پێشمه‌رگه ده‌بنه میوانی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی وه‌رزشی ده‌ربه‌ندیخان .
سه‌باره‌ت به ئاماده‌كاری تیپه‌كه‌یان بۆ به‌شداری له یاریه‌كانی ئه‌و پالاَوتنه‌دا زانیار كه‌ریمیان ڕاهێنه‌ری باسكه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، ئه‌م پالاَوتنه له‌سه‌ر ئاستی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌رێتی و له سه‌رجه‌م پارێزگه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت و له هه‌ر پارێزگه‌یه‌كیش یه‌ك یانه ده‌بێته نوێنه‌ر بۆ به‌شداری له قۆناغی كۆتایی پاڵه‌وانێتی باسكه‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی عێراق .
زانیار ووتیشی هه‌ر تیپێك له‌م پالاَوتنه بگاته قۆناغی داهاتوو له به‌رواری 25 / 2 / 2019 به‌شداری له پالاَوتنی دووه‌م ده‌كات كه تایبه‌ت ده‌بێت به یانه‌كانی پارێزگه‌كان كه گه‌یشتوونه‌ته قۆناغی دووه‌م و له كۆتایش هه‌ر تیپێكی یانه‌یه‌ك بگاته قۆناغی كۆتایی له شاری به‌غداد و له به‌رواری 14 / 4 / 2019 به‌شداری له یاریه‌كانی ئه‌و قۆناغه‌دا ده‌كات .
دواجار زانیار ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه تیپه‌كه‌یان ته‌واوی ئاماده‌كاری كردووه بۆ گه‌یشتن به قۆناغی كۆتایی به‌شداری له یاریه‌كانی ده‌كه‌ن .