‌ریاڵ مەدرید گفتوگۆ لەگەڵ نیمار دەکات - دوو ئەستێرەی گەورە لە پلانی B دان


 
پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

وێب سایتی  فۆکس سپۆرت بڵاویکردەوە یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ ئەستێرەی بەرازیلی  نیمار دا سیلڤا بکات لە هاوینی داهاتوو ، وە ئەگەر سەری نەگرت دوو ئەستێرەی تر وەک جێگرەوەی هەیە.

سەرچاوەیەک رایگەیاندوە یانەی ریاڵ مەدرید ماوەیەکە لە گفتوگۆدایە لەگەڵ نیمار بۆ ئەوەی رازی بکەن پەیوەندیان پێوە بکات لە هاوینی داهاتوو.

پێشتر چەندین راپۆرت بڵاوکرایەوە کە نیمار یانەی پاریس سان جێرمان جێدەهێڵێت ئەگەر نەیتوانی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەدەست بهێنێت ئەمساڵ.

پێشتر چەند بەرپرسێکی یانەی ریاڵ مەدرید رایانگەیاند کە دەیانەوێت گرێبەست لەگەڵ نیمار ئەنجام بدەن وەک جێگرەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ کە بە رۆشتنی بۆشایەکی گەورەی دروست کردوە.


وێب سایتی فۆکس سپۆرت بڵاویکردوەتەوە لەکاتی ئەنجام نەدانی گرێبەست لەگەڵ نیمار ئەوا یانەی مەلەکی  وەک بژاردەی دووەم  ئەنتوان گریزمانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید و وەک بژاردەی سێیەم کۆتینهۆی یاریزانی بەرشەلۆنە دەبێت.



PM:03:52:10/02/2019




ئه‌م بابه‌ته 2555 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌