پێشمهرگه سپۆرت -
سێرجۆ رامۆس کاپتنی یانەی ریاڵ مەدرید هەرایەکی گەورە دەنێتەوە کە زۆر کەس ئەو کارەی ئەو بە پەڵپێگرتن ناودەبەن ، وە ئەم کارەی ئەمجارە هەموو سنورەکان دەبەزێتنێت .
رامۆس وەک گاڵتە پێکردن بە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی بڵاوکردوەتەوە ، کە بوەتە هۆی تورەکردنی هەوادارانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید و هەرایەکی گەورەی ناوەتەوە.
راموس وەک لە وێنەکەدا دەردەکەوێت منداڵیکی هەڵگرتوە کە شوشەیەکی شیری گرتوە بە دەستیەوە و وێنەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی لەسەر داناوە.
ئەو وێنەیەش گوزارشت لە دۆرانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەکات بەرامبەر بە یانەی ریاڵ مەدرید کە بە ئەنجامی 3-1 دۆڕا.