رۆژانە بۆ ماوەی 30 خولەک بە پێ برۆ

 
ته‌ندروستی‌ - 

رێکردنی رۆژانە بۆ ماوەی 30 خولەک، باشترین چانسە بۆ ئەوەی باشترین تەندروستیت هەبێت و دووربیت لە سەردانی پزیشک، چونکە هەموو سەرچاوەو توێژینەوەکان باس لە سوودەکانی رێکردن دەکەن بۆ مێشک و لەش، هەر بە پێی بڵاوکراوەکانی ماڵپەری"jamalouki" رێکردنی رۆژانە بۆ ماوەی 30 خولەک ئەم سوودانەی هەیە:

رێکردن باشترینە بۆ هێورکردنەوەی مێشک و بوونی دڵەراوکێ، جگە لەوەی ئەگەر مێشک ئارام بێتەوە روخساریش جوان دەبێت، چەوری لەش دەتوێتەوە بەتایبەتی چەوری ورگ و لەش رێک دەبێتەوە، یارمەتیدەرە بۆ رێژەی بەرهەمی ئەنسۆلین و رێگە لە بەرزبوونەوەی شەکری خوێنت دەگرێت.

رێکردن مێشک چالاک دەکات تا باشتر بیربکەیتەوە، لەکارەکانی رۆژانەدا باشتر کار بکەیت و بە ئاسانی کێشەکان چارەسەر بکەیت، بەپێ لێکۆڵینەوەیەک لەساڵی 2014 کە ئەنجامەکەی لە گۆڤاری زانستی دەروونی بڵاوکراوەتەوە، دەرکەوتووە مرۆڤەکان کاتێک رۆژانە رێدەکەن، زۆر بەباشی دەتوانن داهێنان بکەن لە کارەکانیاندا و باشتر بیربکەنەوە.

رێکردن دەبێتە هۆی ئەوەی بەدوور بیت لە نەخۆشیە مەترسیدار و درێژخایەنەکان، وەک نەخۆشی شەکرە و پەستانی خوێن و نەخۆشیەکانی دڵ و خوێنبەرەکان و شێرپەنجە.

رێکردنی رۆژانە بۆ ماوەی 30 خولەک، دەبێتە هۆی ئەوەی ماسولکەکانت بەهێز بن بەتایبەتی ماسولکە و ئێسکەکانی هەردوو لاقت، جگە لەوەی لاقەکانت توند دەکاتەوە و رێک دەبن.



PM:09:04:09/02/2019




ئه‌م بابه‌ته 3462 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌