پێشمه‌رگه سپۆرت -
هه‌فته‌ی دووه‌می قۆناغی دووه‌می یاریه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان به كۆتاهات .
كاتژمێر 2:30 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 8 / 2 / 2019 و به ئه‌نجام دانی چوار یاری دوا یارییه‌كانی ئه‌و هه‌فته‌یه ده‌ستی پێكردوو تێیداو یانه‌ی نه‌ورۆز له یاریگه‌ی خۆیدا به ئه‌نجامی 3 گۆڵی بێ وه‌لاَم له یانه‌ی شێروانه‌ی برده‌وه و ئاركێش به ئه‌نجامی 2-1 گۆڵ له‌سه‌ر یاریگه‌ی ئارارات و له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئارارات توشی شكست هاتن .
دهۆك -یش میوانی زێره‌ڤانی بوو له‌م هه‌فته‌یه‌دا و نه‌یتوانی خاڵ له یانه‌ی خاوه‌ن ماڵ وه‌ربگرێت و به ئه‌نجامی دوو گۆڵی یه‌كلایه‌نه توشی شكست هاتن و گازی باكور و هه‌ولێریش به بێ گۆڵ یه‌كسان بوون .
به‌و ئه‌نجامانه‌ش ڕیزبه‌ندی یانه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ی لێهات :
۱ــ پ.هەولێر ۲۹خاڵ
۲ــ ئارارات ۲۷ خاڵ
۳ــ نەورۆز ۲٤ خاڵ
٤ــ دهۆک ۲۳ خاڵ
٥ــ زێرەڤانی ۲۲ خاڵ
٦ــ شێروانە ۲۰ خاڵ
۷ــ هەولێر ۲۰ خاڵ
٨ــ دەربەندیخان ۱۹ خاڵ
۹ــ پ.سلێمانی ۱٨خاڵ
۱۰ــ هەندرێن ۱٨ خاڵ
۱۱ــ گازی باکور ۱٥ خاڵ
۱۲ــ زاخۆ ۱٥ خاڵ
۱۳ــ برایەتی ۱۲ خاڵ
۱٤ــ ئاکرێ ۱۰خاڵ