پێشمه‌رگه سپۆرت -
هه‌فته‌ی پانزه‌هه‌می خولی پله نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان ده‌ستی پێكردوو له ده‌ست پێكی یاریه‌كانی ئه‌و هه‌فته‌یه‌ش دا سێ یاری ئه‌نجام دران .
كاتژمێر 2:30 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 7 / 2 / 2019 و له شاری سلێمانی و له‌سه‌ر یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی تایبه‌ت به یانه‌كه‌ی ، تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه میوانداری له یانه‌ی زاخۆ كردوو ئه‌نجامی یاریه‌كه‌شیان به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان به كۆتاهات .
ئه‌مه‌و تیپی تۆپی پێی یانه‌ی هه‌ندرێن و برایه‌تی به گۆڵێك یه‌كسان بوون و هه‌روه‌ك ده‌ربه‌ندیخانیش له سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا و له نێو جه‌ماوه‌ره‌كه‌یدا توانی به گۆڵێكی بێ وه‌لاَم له پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر بباته‌وه .