ته‌ندروستی -
هه‌ندێك كه‌س زۆری كاته‌كانیان به نوستن به‌سه‌ر ده‌به‌ن به‌ڵام له‌ڕووی ده‌رونیه‌وه ئه‌مه لێكدانه‌وه‌ی تایبه‌تی بۆ ده‌كرێت و دكتۆر سامان شه‌ریف پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشیه ده‌رونیه‌كان باس له‌م حاڵه‌ته ده‌كات.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت " ھەندێكجار کاتێك کە فشارەکان لەسەر مرۆڤ کەڵەکە دەبن و بیركردنه‌وه‌كانی زیاد دەبن و بەشێوەیەکی ھەڕەمەکی مێشکی کەسەکە داگیر دەکەن و ھێواش ھێواش نائومێدی و بێتاقەتی باڵ بەسەر کەسەکەدا دەکێشێت هه‌ر ئه‌مه واده‌كات لەو کاتەدا مێشکی ئەو کەسە وەکو ڕێگایەکی بەرگری پەنا دەباتە بەر خەوتن و ، ئەو کەسە بۆ ڕزگار بوون لەو ھەموو کێشەو ناڕەحەتیە خەوتن دەکاتە چەکێکی کاریگەر.
ھەربۆیە دەبینین ئەو کەسانەی فشاری ده‌رونی له‌سه‌ریان زۆره و ده‌رونیان ماندوه زۆربەی کاتەکانیان بە نوستن بەسەر دەبەن، باشتر وایه ئه‌گه‌ر له‌م حاڵه‌ته‌دایت ئه‌وه هه‌وڵبده‌یت چاره‌سه‌ری باری ده‌رونت بكه‌یت و چونه ده‌ره‌وه و خوێندنه‌وه‌ی كتێب و تێكه‌ڵاوبوون به كۆمه‌ڵگه زیاد بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته گرفتی زیاترت بۆ دروست نه‌كات.