پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوایی به‌ده‌ست هێنانی پله‌ی سێهه‌م له پاڵه‌وانێتی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كانی ولاَتانی ڕۆژئاوایی ئاسیا كه له عه‌مانی پایته‌ختی ئه‌رده‌ن به‌ڕێوه چوو ، شاندی تیپی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی سلێمانی یه‌وه گه‌یشتنه‌وه شاری سلێمانی و له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له شێرزاد محه‌مه‌د سكرتێر و كامه‌ران محه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تیپی باسكه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه پێشوازی كران .
له‌و پێشوازییه‌دا سكرتێری یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه چه‌پكه گوڵی پێشكه‌ش به شاندی ڕاهێنه‌ر و یاریزانانی تیپی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه كردوو هه‌روه‌ك ستایشی ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌ر و یاریزانانی كرد كه توانیان ئه‌نجامێكی به‌رچاو له پاڵه‌وانێتیه‌كی وا به‌هێز به‌ده‌ست بهێنن و مێژوویه‌كی پڕ ئه‌نجام بۆ یانه‌ی پێشمه‌رگه بنوسنه‌وه .
جێه‌ی باسه هه‌ریه‌ك له ناوبژیوانانی نێو ده‌وڵه‌تی تۆپی سه‌رمێز ( نه‌هرۆ حه‌مه عه‌زیز و فواد عه‌بدول موحسین ) هاوشاندی تیپی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی پێشمه‌رگه بوون و له هه‌مان كات شاندی كچانی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی وه‌رزشی ئاشتی كه له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا به‌شدار بوون به هه‌مان شێوه پێشوازی كران .