پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه دووه‌م یاری خۆی له قۆناغی یه‌كه‌می خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام ده‌دات و له نێو هۆڵی یانه‌ی سه‌ناعه ده‌بێته میوانی تیپی باله‌ی یانه‌ی سه‌ناعه .
ئه‌و یارییه له كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوار شه‌ممه 6 / 2 / 2019 ئه‌نجام ده‌درێت و پێشمه‌رگه‌ش بۆ ئه‌نجام و خاڵه‌كانی یارییه‌كه ده‌چێته نێو یاریگه .
جێگه‌ی باسه تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له یه‌كه‌م یاری خۆی دا توانی له تیپی باله‌ی یانه‌ی قوه جه‌ویه بباته‌وه به ئه‌نجامی 3-2 گێم .