پێشمهرگه سپۆرت -
دروستبوونی ئازار لەپشت یەكێكە لەو گرفتانەی زۆربەی مرۆڤەكان بە دەستیەوە دەناڵێنن و هۆكارێكی زۆر هەیە بۆ دروستبوونی ئەو ئازارە كە لەكەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە دەگۆرێت ، ئەمانەش سەرەكیترین هۆكارەكانی ئازاری پشتە:
1- ئەنجامدانی جووڵەیەكی لەپڕ كەدەبێتە هۆی زیان گەیاندن بەپشت و دروستبوونی ئازار.
2- دەرچوونی دیسكی ناو بڕبڕەی پشت كەدەبێتە هۆی جوڵانی بڕبڕەكە لەشوێنی خۆی و پەستان خستنە سەر دەماری ناو بڕبڕەی پشت.
3- هەوكردنی ئێسكی درێژخایەن كەدەبێتە هۆی هەوكردنی بڕبڕەی پشت و دروستبوونی ئازار لەبەشی خوارەوەی پشت.
4-تووش بوونی بڕبڕەی پشت بە بەكتریا كەدەبێتە هۆی دروستبوونی ئازار.
5- دووگیانی و گەورە بوونی كێشی منداڵ كەدەبێتە هۆی دروستبوونی ئازاری پشت بەتایبەتی لەمانگەكانی كۆتایی سك پڕیدا.
6- دانیشتن بۆ ماوەیەكی زۆر لەسەر كورسی بەبێ وەرگرتنی پشوو یاخود هەستانەوە و جوڵەكردن دەبێتە هۆی دروستبوونی ئازار.
7-ئەنجامدانی وەرزش بەشێوەیەكی هەڵە یاخود پەستان خستنە سەر پشت و ماسولكەكان بەشێوەیەكی توند و قورس.
8-پەستانی دەروونی وەكو خەمۆكی و دڵەڕاوكێ.
9- هەندێك نەخۆشی كۆئەندامی هەرس ، وەكو برینی دوانزدەگرێ و هەوكردنی زراو و هەروەها نەخۆشی كەمبوونەوەی چڕی ئێسك.
10- هەڵگرتنی شتی قورس كە لەكێشی كەسەكە زیاتر بێت دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە پشت.
11- زیادبوونی كێش كەدەبێتە هۆی پەستان خستنە سەر بڕبڕەی پشت و ماسولكەكانی دەوری بڕبڕەكان.
ئا: كارزان عەبدوڵا
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی