ته‌ندروستی -
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ هۆشداری ده‌دات له زیانه‌كانی دره‌نگ نوستنی شه‌وانه، چونكه هۆكار ده‌بێت بۆ توشبوون به نه‌خۆشیه ده‌رونیه مه‌ترسیداره‌كان وه‌ك "خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێ"
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له زانكۆی "ئه‌كسته‌ر" ئه‌نجامدرا و تیایدا هاتوه ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌یانیان زوو له خه‌و هه‌ڵده‌ستن ئه‌وه ئه‌گه‌ری توشبونیان به خه‌مۆكی %35 كه‌متره وئه‌و كاته‌ی ده‌چنه ته‌مه‌نه‌وه ئه‌وه زیاتر دڵخۆش ده‌بن له‌چاو ئه‌وانه‌ی به‌یانیان دره‌نگ له خه‌و هه‌ڵده‌ستن.
پرۆفیسۆر مایك ویدۆن سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌یه ده‌ڵێت" به‌هێزترین به‌ڵگه‌مان پێشكه‌ش كردوه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی شه‌وانه دره‌نگ ده‌خه‌ون كه ئه‌گه‌ری توشبوتیان به نه‌خۆشیه ده‌رونیه‌كان زۆر زیاتره و پێویستمان به چه‌ندین توێژینه‌وه‌ش ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی دروستی ئه‌م بابه‌ته بسه‌لمێنین"
له توێژینه‌وه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتوه ته‌نها كه‌مخه‌وی نیه كه كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر خه‌مۆكی به‌ڵكو %13 ئه‌م حاڵه‌ته له‌سه‌ر بۆهێڵی سه‌ر كرۆمۆسۆمه‌كان هه‌ڵگیراوه، كه‌مخه‌وی مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره له جۆری دووه‌م زیاد ده‌كات جگه له‌وه‌ی هۆكاریشه بۆ قه‌ڵه‌وی.
بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌نی ته‌ندروستیه‌كی باش بیت پێویسته شه‌وانه زوو بخه‌ویت و به‌یانیان زوو له خه‌و هه‌ستیت.