پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوایی ئه‌و ئه‌نجامه به‌رچاوانه‌ی له پاڵه‌وانێتی تۆپی سه‌رمێزی كوڕانی یانه‌كانی ولاَتانی ڕۆژئاوایی ئاسیا به‌ده‌ستیان هێنا تیپی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه توانیان له كۆی 13 یانه پله‌ی سێهه‌م و میدالیایی برۆنز به‌ده‌ست بهێنن .
ئه‌مه‌و له مه‌راسیمی دابه‌ش كردنی خه‌لاَته‌كان ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌ر و یاریزانانی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه جامی سێهه‌میان پێبه‌خشرا و هه‌روه‌ك میدالیایی برۆنزیان له‌مل كرا .
جێگه‌ی باسه پاڵه‌وانێتی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كانی ولاَتانی ڕۆژئاوایی ئاسیا به‌به‌شداری زیاتر 22 یانه‌ی كوڕان و كچان و له ڕۆژانی 31 تا 2 / 2 / 2019 له شاری عه‌مانی پایته‌ختی ئه‌رده‌ن به‌ڕێوه چوو .