پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ئاماده‌كاری بۆ یاریه‌كانی خولی نایابی كوردستان بۆ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان ده‌كات و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و به یاریه‌كی دۆستانه بوونه میوانی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی ئاشتی .
ئه‌و یارییه پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 1 / 2 / 2019 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی يانةى ئاشتی ئه‌نجام دا‌و تێیداو دوایی یاریه‌كی به‌هێز سه‌رئه‌نجام یاریزانانی پێشمه‌رگه توانیان به ئه‌نجامی دوو گۆڵی خاوێن یارییه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان یه‌كلابكه‌نه‌وه .
له گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌دا محه‌مه‌د جه‌مال گۆڵی یه‌كه‌می تۆمار كردوو هه‌روه‌ك له گێمی دووه‌مدا ئاستی یاریزانه تازه‌پێگه‌یشتووه‌كانی پێشمه‌رگه هه‌ر به به‌رزی مایه‌وه و له خوله‌كی 70 دا یاریزان ئاریان عه‌بدولاَ دووه‌م گۆڵی تۆمار كرد .
سه‌باره‌ت به ئاماده‌كاریه‌كانی تیپه‌كه‌شیان سۆران سه‌لیم ڕاهێنه‌ری تیپی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، سوپاس بۆ خوای گه‌وره تیپه‌كه‌مان ئاماده‌ی خولی كوردستانه و پاڵپشت به كارگێڕی یانه‌كه‌مان بۆ ئه‌نجام به‌شداری له یاریه‌كانی خولی نایابی كوردستان ده‌كه‌ین .
سۆران ووتیشی ، به پلانێكی جیاواز ئاماده‌كاری ده‌كه‌ین و شێوازی یاریكردنی تیپه‌كه‌مان به شێوازی مۆدرێنی سه‌رده‌میانه‌یه و یاریزانان ئه‌و پلانانه جێ به جێ ده‌كه‌ن كه پێیان ڕاده‌سپێرین .