پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوایی بردنه‌وه‌یان له یانه‌ی یه‌رموكی سعودی له درێژه‌ی یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كانی ولاَتانی ڕۆژ ئاوایی ئاسیا ، تیپی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه توانیان به ئاستێكی به‌رز له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئیتیحادی پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی ولاَتی سعودیه یاری بكه‌ن و دوایی یاریه‌كی به‌هێز یانه‌ی ئیتحاد به ئه‌نجامی 3-2 بردنه‌وه توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و به‌و ئه‌نجامه‌ش تیپه‌كه‌ی پێشمه‌رگه كه نوێنه‌رایه‌تی عێراق ده‌كات له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا به پله‌ی دووه‌م گه‌یشته قۆناغی هه‌شتی پاڵه‌وانێتیه‌كه .
سه‌یوان جه‌مال یاریزانی تیپی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی پێشمه‌رگه له ولاَتی ئه‌رده‌نه‌وه و له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی دا به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاند ، كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی یانه‌كانی به‌شداری پاڵه‌وانێتیه‌كه زۆر به‌هێزن و كۆمه‌ڵه‌ی تیپه‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ش به كۆمه‌ڵه‌ی ئاگرین دیاری كراوه هه‌ربۆیه یاریه‌كانیان زۆر قورسه كه خۆش به‌ختانه‌ش به‌و ئاسته به‌رزه بینران كه چاوه‌ڕوانیان ده‌كردوو به بردنه‌وه‌كانیان گه‌یشته قۆناغی هه‌شتی پاڵه‌وانێتیه‌كه .
سه‌یوان ووتیشی دوایی ڕاكێشانی تیروپشكی قۆناغی هه‌شت ڕۆژی هه‌ینی 1 / 2 / 2019 و له كاتژمێر 10:00 ی سه‌رله‌به‌یانی ڕوبه‌ڕوی یانه‌ی وه‌سڵی ئیماراتی ده‌بینه‌وه و ته‌واو ئاماده‌ین بۆ ئه‌و یارییه‌ش تا بتوانین سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنین و بگه‌ینه یاریه‌كانی قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین و میدالیا به‌ده‌ست بهێنین .