پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌مه‌به‌ستی به‌شداری له پاڵه‌وانێتی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كانی ولاَتانی ڕۆژ ئاوایی ئاسیا شاندی تیپی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی پێشمه‌رگه گه‌یشتنه عه‌مانی پایته‌ختی ئه‌رده‌ن .
له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی سلێمانی یه‌وه و پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێ شه‌ممه 29 / 1 / 2019 شانده وه‌رزشییه‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه گه‌یشتنه فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌مان و بڕیاره ڕۆژی 30 / 1 به‌شداری له یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كانی ولاَتانی ڕۆژئاوایی ئاسیا بكه‌ن كه زیاتر له 22 یانه له‌سه‌ر ئاسته‌كانی كوڕان و كچان تێیدا به‌شداره و بۆ یه‌كه‌مین جاره ئه‌م پاڵه‌وانێتیه به‌ڕێوه ده‌چێت .