پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوایی شكاندنی ژماره‌ی پێوایی له یاری 100 م له پاڵه‌وانێتی گۆِه‌ڕەپان و مه‌یدانی عێراق بۆ ئاستی كچان و به‌مه‌به‌ستی دیاری كردنی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان و به‌شداریان له پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی ولاَتانی ئاسیا كه بڕیاره یاریه‌كانی له به‌رواری 15 تا 17 / 3 / 2019 و له هۆنگ كۆنگ به‌ڕێوه بچێت به‌ڕێز شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه خه‌لاَتی كیژه یاریزانی پاڵه‌وان كوردستان به‌مۆ ده‌كات .
له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و به ئاماده‌بوونی هۆگر محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی ، به‌ڕێز شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه میوانداری كرد له ستافی سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌ر و كیژه یاریزانانی پاڵه‌وانی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه كه توانیان له‌و پالاَوتنه‌دا ژماره‌ی پێونه‌یی تۆمار بكه‌ن .
سه‌ره‌تا به‌ڕێز شێخ جه‌عفه‌ر سه‌رۆكی یانه پیرۆزبایی له ستافی سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌ر و كیژه یاریزانه پاڵه‌وانه‌كان كرد كه توانیان ئه‌نجامی به‌رچاو و ژماره‌ی نوێی پێوانه‌یی تۆمار بكه‌ن و هه‌روه‌ك پاڵپشتی خۆی و یانه‌ی بۆ دووپات كردنه‌وه و خه‌لاَتی تایبه‌تی كوردستان به‌مۆی كرد كه توانی له یاری 100 م به‌ربه‌ستی كاره‌بایی ژماره‌ی نوێ تۆمار بكات و هه‌روه‌ك خه‌لاَتی هه‌ردوو كیژه یاریزان ( دییه نزار و هۆنیا ڕه‌فعه‌ت ) ی كرد كه پله‌ی یه‌كه‌میان له هه‌مان پاڵه‌وانێتی به‌ده‌ست هێنا .
جێگه‌ی باسه كیژه یاریزان كوردستان به‌مۆ جه‌مال له دایك بووی ساڵی 2002 و له یاری 100 م به‌ربه‌ست ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆماركرد كه به كاتی 15,77 چ كاره‌بایی پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێنا كه پێشتر 16,07 چ كاره‌بایی بوو .