لێکۆڵینەوە لە یاریزانەکانی هەڵبژاردەی عێراق دەکرێت


 
پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

یەکێتی تۆپی پێی عیراق رایگەیاند لیژنەیەکیان پێکهێناوە بۆ لێکوڵینەوە لەو راپۆرتە رۆژنامەوانیەیانەی  کە باس لە یاریزانانی هەڵبژاردەی عیراق دەکات کە لە جامی ئاسیا دوای گەیشتنیان بۆ وڵاتی ئیمارات  چونەتە یانەی شەوانە و کاتیان لەوێ بەسەر بردوە.

چەند پێگەیەکی ئەلکترۆنی ناوخۆیی عیراق بڵاویان کردەوە ، چەند یاریزانێکی هەڵبژاردەی عیراق شوێنی مانەوەی هەلبژاردەی عیراقیان بەجێهێشتوە و چونەتە یەکێک لە یانە شەوانەکان و کاتی خۆیان بەسەربردوە بەبێ ئەوەی بەرێوەبەرانی هەڵبژاردەی عیراق ئاگادر بن،ئەم رووداوەش لە کاتێکبووە کە هەلبژاردەی عیراق بۆ بەیانییەکەی رووبەرووی هەڵبژاردەی ئێران بوەتەوە کە بەئەنجامێک یەکسانبوون یاریەکە کۆتایی هات .

یەکێتی تۆپی پێی عیراق لەسەر ئەم راپۆرتە رۆژنامەوانییانە بڕیاریدا لیژنەیەک پێکبهێنێت بۆ لێکۆڵینەوە لەو رووداوە.


بەرێوەبەری راگەیاندنی یەکێتی تۆپی پێی عیراق محەمەد خەلف رایگەیاندوە :"ئێمە چاوەڕیی ئەو لایەنانەین کە بەڵگەکان بخەنەروو ، لە کاتی دروستی بەڵگەکان ئێمە ئەوانە سزا دەدەین ، ئەگەر واش نەبوو ئێمە سکالا تۆمار دەکەین لە دژیان."

هەڵبژاردەی عێراق لە قۆناغی 16 جامی ئاسیا 2019  کرایە دەرەوە لە بەرامبەر هەڵبژاردەی قەتەر بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر.



PM:03:42:28/01/2019




ئه‌م بابه‌ته 7256 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌