پێشمهرگه سپۆرت -
راهێنەری توانی جەستەیی کریستیانۆ رۆناڵدۆ چەند نهێنیەکی ئەستێرە پۆرتوگالییەکە ئاشکرا دەکات و دەلێت دۆن دەیزانی کە دەبێتە باشترین یاریزانی جیهان.
مایکل کلیگ لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ وێب سایتی کالتچۆی میرکاتۆ دا دەڵێت:"رۆنالدۆ بەردەوام دەیویست ببێتە باشترین یاریزانی جیهان ، چونکە بەردەوام جاوی لەسەر ئەوە بوو لە ماوەی راهێنانەکانیدا"
دەشڵێت دۆن چەند هەنگاوێکی نا بۆ ئەوەی بگات بە ئامانجەکەی ، لەگەڵ چەند شارەزایەکی خواردن و هەموو بوارەکاندا گرێبەستی کردبوو .
ئەو راهێنەری تایبەتی هەبوو بۆ لێدانی راستەوخۆ و راهێنەری هەبوو لە هۆڵی یاریگا و راهێنەری جەستەیی و چەند شتێکی تر.
رۆناڵدۆ زۆر زیرەک بوو دەیزانی چۆن رەفتار بکات لەگەڵ راهێنەرەکان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئەوەش وایلێکرد ببێتە باشترین یاریزان.