ته‌ندروستی -
باده‌م یه‌كێكه له باشترین خۆراكه‌كان چونكه بڕێكی زۆر باش له پرۆتین و ڤیتامین و ڕیشاڵی تیادایه و مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه و نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و هه‌ردوو جۆری شه‌كره كه‌مده‌كاته‌وه و ووزه‌یه‌كی زۆر باش به له‌ش ده‌به‌خشێت.
1- ئاستی كۆلیستڕۆڵی خوێن ده‌پارێزێت:
ڕۆژانه خواردنی چه‌ند ده‌نكێك له باده‌م ئاستی كۆلیستڕۆڵی زیان به‌خشی خوێنLDL داده‌به‌زێنێت و HDL كۆلیستڕٍِۆڵی سوود به‌خشی خوێن به‌رز ده‌كاته‌وه و ئه‌مه‌ش مه‌ترسی توشبوون به نهخۆشیهكالنی دڵ و جه‌ڵته كه‌مده‌كاته‌وه.
2- قژ پڕ و به‌هێز ده‌كات:
ئه‌و ڤیتامین و كانزایانه‌ی له‌ناو باده‌مدا هه‌یه توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه كار له پێكهاته‌ی تاڵه‌كانی قژ بكات و تاڵه‌كان درێژ بكاته‌وه، له‌ناو باده‌مدا مه‌گنسیۆم و زینك و ڤیتامین E و پێكهاته دژه ئۆكسێنه‌ره‌كان هه‌یه كه توانای كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێی هه‌یه و به‌مه‌ش تاڵه‌كانی قژ گه‌شاوه وبه‌هێزتر ده‌رده‌كه‌وێت و بریقه‌دار ده‌بێت.
3-ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ كه‌مده‌بێته‌وه:
به‌رزی ئاستی كۆلیستڕۆڵی خوێن ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ زیاد ده‌كات، ئۆمیگا سێ و چه‌وریه تێره‌كان كه له پێكهاته‌ی باده‌مدا هه‌یه توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه مرۆڤ له توشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ پارێزراو بكات .
4-چرچ بوونی پێست كه‌مده‌كاته‌وه:
خواردنی چه‌ند ده‌نكه بادهمێك توانای كه‌مكردنه‌وه‌ی چرچی پێش وه‌ختی پێستی هه‌یه و هۆكاری ئه‌مه‌ش بوونی ڤیتامین E و مه‌گنسیۆم و پرۆتینه كه له‌ناو باده‌مدا هه‌یه و پێست له زیانه‌كانی تیشكی سه‌روو بنه‌وشه‌ی پارێزراو ده‌كات.
5-یارمه‌تی دابه‌زاندنی كێش ده‌دات:
باده‌م بڕێكی كه‌م كالۆری تیادایه و هه‌ستی زوو تێربوون به مرۆڤ ده‌به‌خشێت، بۆ ئه‌وه‌ی ببیته خاوه‌نی جه‌سته‌یه‌كی ڕێك ده‌توانیت ڕۆژانه چه‌ند ده‌نكه بادهمێك بخۆیت و بۆ ئه‌وه‌ش ده‌توانیت سوود له ڕێنماییه‌كانی پزیشكی تایبه‌ت به خۆراك وه‌ربگریت.