پێشمه‌رگه سپۆرت -
به سپۆنسه‌ری كافێ باربێرا و به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی سلێمانی و به هاوكاری یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتی كۆتایی بۆ یاری شه‌تڕه‌نج له نێو هۆڵی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامی هه‌یه.
ئه‌سعه‌د ئیسماعیل سه‌رپه‌رشتیاری به‌شی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، یانه‌ی پێشمه‌رگه ته‌واوی هاوكاره بۆ پێشكه‌وتنی یاری شه‌تڕه‌نج له شاری سلێمانی و پاڵپشتی به‌شه‌كه‌مانه و ئه‌وه‌ش جێگه‌ی سوپاسه ، هه‌روه‌ك ووتیشی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه له كۆمه‌ڵێك یاریزانی به ئه‌زموون پێك هاتووه كه ڕكابه‌رییه‌كانی ماوه‌ی هه‌شت ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و له كۆتایش پاڵه‌وانانی به‌شدار خه‌لاَت ده‌كرێن .