پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ئاماده‌كاری بۆ قۆناغی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ده‌كات و ڕاهێنه‌ری تیپه‌كه‌ش سه‌باره‌ت به مه‌شقه‌كانیان به‌م شێوه‌یه بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت دوا ، دكتۆر سه‌لاَح كانه‌بی ڕاهێنه‌ری تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه سه‌باره‌ت به ئاماده‌كاری تیپه‌كه‌ی ووتی ، ده‌مانه‌وێت به به‌رگێكی نوێ به‌شداری له ڕكابه‌رییه‌كانی خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق بكه‌ین كه هه‌شت یانه تێیدا به‌شداره و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت شێوازی یاریه‌كانی به دوو قۆناغی چوون و هاتن بێت .
هه‌روه‌ك ووتیشی ، له ئێستادا و له نێو هۆڵی یانه‌كه‌مان مه‌شقه‌كانمان ده‌ست پێكردووه به شێوه‌یه‌كی چڕ و ده‌مانه‌وێت پلانی تیپه‌كه‌مان له‌و قۆناغه بۆ یاریكردن جیاوازبێت و ئه‌نجامی به‌رچاو بۆ یانه‌كه‌مان ، یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ده‌ست بهێنین .