پێشمهرگه سپۆرت -
لە یاری قۆناغی شانزەی جامی ئاسیای ٢٠١٩، هەردوو هەڵبژاردەی قەتەر و عێراق لە یاریگای" ئەلنهیان رووبەڕووی یەکبوونەوەو لە ئەنجامدا قەتەرییەکان توانیان یاریەکە بە گۆڵێکی بێوەڵام ببەنەوەو سەرکەوتن بۆ چارەکی کۆتایی
.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دوای یاریەکە "کاتانیچی راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق رایگەیاند" من شکستەکەی بەرامبەر بە قەتەر دەگرمە ئەستۆی خۆم، راهێنەری لێ بەرپرسیارە، ئێمە ماوەی ٦ رۆژ کاتمان هەبوو بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ ئەم یارییە و هەموو ئامادەکارییمان بۆ ئەم یارییە کردبوو، هیچ شتێکیش لەسەر تاقمی پزیشکی هەڵبژاردەکە ناڵێم بەهۆی پێکانی یاریزانەکانمانەوە.
وتیشی " هەڵبژاردەی عێراق لە نزیک گۆڵی قەتەر دووچاری کێشە بووەوەو ئەمە کێشەیەک بوو بە خێرایی چارەسەر ناکرێت، زۆربەی یاریزانەکانی ئەم هەڵبژاردەیە لاون و زەحمەتە ئەوان لە ماوەیەکی کورتدا فێر ببن، پێویستیان بە ئەزموون و شارەزایی و ئارامی هەیە.
لە کۆتایدا وتی" شکستەکە دەگرمە ئەستۆی خۆم، راهێنەر هەموو کات بەرپرسیارە لە ئەنجام، هەڵبژاردەکەی ئێمە لە داهاتوودا پێویستمان بە کاری زیاترە بۆ ئەوەی هەڵبژاردەکەمان بگات بە ئاستی داواکراو.