مارسیلۆ گه‌ر له‌ پێكهاته‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ نه‌بم ڕیاڵ جێدێڵم


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

مارسیلۆی بەرازیلی هەرەشە لە ریاڵ مەدرید دەکات گەر نەخرێتەوە پێکهاتەی‌ سەرەکی لەکۆتایی ئەم وەرزە یانەکە جێدەهێڵێت.

پێگەی‌ لۆ 10 سپۆرتی فەرەنسی ئاشکرایکردوە مارسیلۆ گڵۆپی سوری بۆ بەریوەبەرانی یانەی ریاڵ مەدرید داگیرساندوە بەوەی‌ گەر نەخرێتەوە پێکهاتەی‌ سەرەکی ئەوا کۆتایی ئەم وەرزە دەڕوات.

لەماوەی‌ رابردودا و بەهۆی دابەزینی توانای‌ جەستەیی و ئاستییەوە، مارسیلۆ لە چەند یارییەکی ریاڵ مەدرید لەسەر کورسی یەدەگ دانراوە لەلایەن سۆلاری راهێنەرەوە.

پێشتریش رۆژنامەکانی ئیتالیا ئاشکرایانکردبوو کە رۆناڵدۆ لە پەیوەندی بەردەوامدایە بە مارسیلۆوە بۆ ئەوەی‌ بگوازێتەوە بۆ ریزەکانی یۆڤانتۆس.

مارسیلۆ لەم وەرزەدا بە رونی دەردەکەوێت کە کێشی زیادی کردوەو توانای‌ جەستەیشی دابەزیوەو ئاستیشی وەک پێویست نەماوە هەر ئەوەش وای‌ لە سۆلاری راهێنەر کردوە لەسەر کورسی یەدەگ داینێت.


PM:04:37:23/01/2019




ئه‌م بابه‌ته 1434 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌