سۆلاری لە ریاڵ مەدرید دەڕوات و جێگره‌وه‌ی‌ ئاماده‌یه‌


 
پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 


داهاتووی سانتیاگۆ سۆلاری  راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید نادیارەو بە پێی رۆربەی سەرچاوە رۆژنامەوانیەکان لە هاوینی داهاتوودا  لە یانەی ریاڵ مەدرید دەروات.

وێب سایتی ئاسی ئیسپانی بڵاوی کردوەتەوە ، کە بەرێوەبەرانی یانەکە لە پێش هەموویانەیوە فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەکە لە  سۆلاری راهێنەر دلنیا نیە .

یانەی ریاڵ مەدرید لە ریزبەندی سییەم دێت لە لالیگا دوای 20 هەفتە لە یاریکردن کە 10 خاڵی جیاوازە لەگەڵ بەرشەلۆنەی یەکەمی ریزبەندی  کە ئەمەش زۆر دوورە بۆ بردنەوەی لالیگا.

گرێبەستەکەی سۆلاری تا ساڵی 2021  ، بۆ ئەوەی بمێنێتەوە لە ریال مەدرید دەبێت نازناوی خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەدەست بهێنێت یان نازناوی خولی لالیگا .

رۆژنامەی ئاس ناوی جێگرەوەی سۆلاری بڵاوکردوەتەوە کە ئەویش  ماسیملیانۆ ئەلیگری  راهێنەری یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵیە .



PM:04:34:23/01/2019




ئه‌م بابه‌ته 4290 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌