‌بەوێنە : بەرشەلۆنە سوپرایزەکەی راگەیاند



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

يانەی‌ بەرشەلۆنەی‌ ئیسپانی بە فەرمی گرێبەستی لەگەڵ  کیڤن پریسنگ بواتینگی غانی کرد.

وێب سایتی فەرمی یانەی‌ بەرشەلۆنە بەشێوەیەکی لەناکاو  وەک سوپرایزێک راگەیاند، گەیشتونەتە رێکەوتن لەگەڵ کیڤن پرینس بواتیگی غانی و یاریزانی یانەی‌ ساسولۆ تا کۆتایی ئەم وەرزە پەیوەندی بە ریزەکانیانەوە بکات.

بواتینگ یەکەم یاریزانی غانیە پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە دەکات و وەک جێگرەوەی‌ مونیر حەدادی لەلایەن راهێنەرەوە بەکار دەهێنرێت.

بواتینگ بوە دوەم یاریزان کە یانەی‌ بەرشەلۆنە لەگواستنەوەی‌ زستانەدا بۆندی لەگەڵ ئیمزابکات دوای‌ جیسۆن مۆریلۆی کۆڵۆمبی

پێشتر بواتینگ لە یانەی‌ لاس پالماس لەخولی ئیسپانیا یاریی کردوە و دواتر چوەتە یانەی‌ فرانکفۆرت و پاشان ساسولۆی ئیتاڵی و سەردەمی زێڕینی خۆشی لەگەڵ یانەی‌ میلان بەسەر بردوە.


PM:03:35:22/01/2019




ئه‌م بابه‌ته 1206 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌