ته‌ندروستی -
به‌شێك له پسپۆڕانی خۆراك به‌رده‌وام بانگه‌شه بۆ نه‌خواردنی به‌رهه‌مه‌كانی شیر ده‌كه‌ن به‌و بیانوه‌ی له‌ناو به‌رهه‌مه‌كانی شیردا پێكهاته‌ی كیمیاوی و هۆرمۆن و دژه زینده‌گیه‌كانی تیادایه و جگه له‌وه‌ش جه‌سته‌ی مرۆڤی پێگه‌یشتوو به‌شێوه‌یه‌كی بایلۆجی توانای هه‌رسكردنی شه‌كری نییه.
به‌ڵام له ڕاستیدا نه‌خواردنی به‌رهه‌مه‌كانی شیر ئه‌م زیانانه‌ی هه‌یه:
1- شكان:
ڕێكخراوی به‌ریتانی بۆ توێژینه‌وه به‌باره‌ی نه‌خۆشی ئێسكه نه‌رمه ڕاپۆرتێكیان بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا هاتوه ملیۆنه‌ها كه‌س له دانیشتوانی به‌ریتانیا كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان"18 بۆ 35 " ساڵیدایه ژیانی خۆیان خستۆته مه‌ترسیه‌وه به نه‌خواردنی به‌رهه‌مه‌كانی شیر و ئه‌م كه‌سانه له‌جیاتی خواردنی به‌رهه‌مه‌كانی شیر به‌رهه‌مه‌كانی سۆیا و باده‌م و گوێزی هندی و په‌نیری ڕوه‌كی ده‌خۆن.
به‌و هۆیه‌وه گرفتی كه‌می ڤیتامینD له‌ناویاندا زۆر زیادی كردوه و ئه‌م ڤیتامینه كه بۆ به‌هێزی ئێسكه‌كان پێویسته بڕێكی زۆری ته‌نها له‌ناو به‌رهه‌مه‌كانی شیردا هه‌یه و نه‌خواردنی ئه‌م به‌رهه‌مانه ئه‌گه‌ری شكان و لاواز بوونی ئێسكه‌كان زۆر زیاد ده‌كات.
2-لاوازی به‌رگری له‌ش:
له‌ناو به‌رهه‌مه‌كانی شیردا جۆرێك له به‌كتریای به‌سوود هه‌یه كه به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات و گه‌ده به‌هێز ده‌كات به‌ڵام نه‌خواردنی به‌رهه‌مه‌كانی شیر مرۆڤ له‌م سووده بێ به‌ش ده‌بێت و هاوكات كێشی زیاد ده‌كات.
3-توشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی پێست:
زاناكان له سه‌نته‌ری توێژینه‌وه زانستیه‌كان له ژاپۆن سووده‌كانی شیری هه‌ڵهاته‌یان بڵاوكردۆته‌وه و خواردنه‌وه‌ی كوپێك شیر كه خومه‌ره‌ی تێكرابێت واته كوپێك ماست كاری ڕژێنه چه‌وریه‌كانی ژێر پێست چالاك ده‌كات و پێست ده‌پارێزێت له توشبوون به نه‌خۆشیه‌كان و پێست به جوانی ده‌هێڵێته‌وه.