پێشمهرگه سپۆرت -
هەڵبژاردەی ئوسترالیا و هەڵبژاردەی ئۆزبەکستان لە یاری قۆناغی شانزەی جامی ئاسیای ٢٠١٩ رووبەرووی یەکبونەوە و ئوسترالیا بەلێدانی یەکلاکەرەوە لە ئۆزبەکستانی بردەوە و سەرکەوت بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی.
دوای هەوڵدانی هەردوو هەڵبژاردە بۆ تۆمارکردنی گۆڵ بەلاَم بە درێژایی هەردوو تایمی یاسایی یاریەکە و دوو تایمی زیادکراویش هیچ هەڵبژاردەیەک نەیتوانی گۆڵ تۆمار بکات و بە بێ گۆڵ کۆتای به یاریهكه هات و چووە لێدانی یەکلاکەرەوە.
بە لێدانی یەکلاکەرەوە هەلبژاردەی ئوسترالیا بە ئەنجامی ٤-٢ یاریەکە لە هەڵبژاردەی ئۆزبەکستان بردەوە.
بەم ئەنجامە هەڵبژاردەی ئوسترالیا گەیشتە قۆناغی ههشت تیپی و ئۆسبەکستانیش ماڵئاوایی لە جامەکە کرد.