پێشمه‌رگه سپۆرت -
هەڵبژاردەی سعودیە و هەڵبژاردەی یابان لە یاری قۆناغی شانزەی جامی ئاسیای ٢٠١٩ رووبەرووی یەک بونەوە و یابانییه‌كان بە یەک گۆڵی بێ بەرامبەر لە سعودیەیان بردەوە و سەرکەوتن بۆ قۆناغی هه‌شت تیپی هه‌ڵبژارده‌كان .
گۆڵەکەی یابان لە خولەکی 20 لە لایه‌ن یاریزان تاکیهیرۆ تۆمیاسۆ تۆمارکراو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی سعودیه هه‌وڵی ته‌واویان دا بۆ یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاریه‌كه به‌لاَم نه‌یان توانی و یاریەکەش بە ئەنجامی یەک گۆڵی بێ وه‌لاَم بە سودی یابان کۆتایی هات و هه‌ڵبژارده‌ی سعودیه‌ش ماڵئاوایی له جامی ئاسیا كرد .