‌لیڤەرپوڵ و شەیتانە سورەکان شەریانە لەسەر جواو فیلیکس


 
پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

لە نێوان مانچستەر یونایتد و لیڤەرپوڵ شەرە لەسەر گرێبەست کردن لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆی نوێ.

رۆژنامەی مانچستەر ئیفینگ نیوز بڵاویکردوەتەوە ، یانەی شەیتانە سورەکان لەشەڕدایە لەگەڵ یانەی لیڤەرپوڵ بۆ گرێبەست کردن لەگەڵ ئەستێرەی بەنفیکای پۆرتوگالی جواو فیلیکس .

جواو فیلیکس یاریزانی هێرشبەر لە یانەی بەنفیکا کە لە راگەیاندنەکانی پۆرتوگال بە کریستیانۆ رۆناڵدۆی نوێ ناسراوە .
 
ماوەیەکە یانەی لیڤەرپوڵ چاوی لەسەر ئەم یاریزانەیە ، بەڵام یانەی شەیتانە سورەکان  زۆر بە بەهێزی چوەتە کێبڕکێ بۆ  گرێبەست کردن لەگەڵی .

سەرچاوە راگەیاندنەکانی پۆرتوگال رایانگەیاند کە یانەی لیڤەرپوڵ بۆندێکی 77 ملیۆن دۆلاری پێشکەش کراوە بۆ گرێبەست کردن لەگەڵ جواو فیلیکس  بەڵام بەنفیکا رەتیکردوەتەوە.

فیلیکس تەمەنی 19 ساڵە و  یەکەم وەرزیەتی لەگەڵ یانەیەکی گەورەی وەک بەنفیکا یاری بکات  کە زۆر بە خێرایی خۆی سەلماندوە کە تا ئێستا 4 گۆڵی کردوە.



PM:03:55:21/01/2019




ئه‌م بابه‌ته 1380 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌