ته‌ندروستی -
نه‌خۆشیه‌كانی فه‌قه‌رات و بڕبڕه‌ی پشت كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشی زۆر بڵاوه، لە مل و پشتدا ڕوودەدەن، ئازاری بڕبڕه‌ی پشت زیاتر لەپیردا ڕوودەدات دەبێتە هۆی درووستبونی کلس و ئێسکی زیادە لە فەقەرەکاندا و نه‌خۆشیه‌كانی ئینزیلاق لە گەنج وپیریشدا ڕودەدات ، بەهۆی هەڵگرتنی قورسایی یان جوڵەی نائاسایی و له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته دكتۆر سۆران محمد غریب پزیشكی پسپۆڕی هەناوی و ڕۆماتیزم و فەقەرات نیشانه و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشیانه باس ده‌كات.
نیشانەکانی :
1 -ئازار لە بەشی خوارەوەی پشت.
2 سڕبوونی قاچەکان.
3 -ئازار لە قاچەکاندا.
دەستنیشانکردن :
پشکنینی پزیشک ، پشكنینی تیشكی ئاسایی ،پشكنینی تیشكی تەنووری .
چارەسەر :
1 دابەزاندنی کێش .
2 کەمکردنەوەی قادرمە و نوشتانەوەی جومگە.
3 وەرزش کردن.
4 دەرمانی ئازارشکێن.
5 دەرزی لێدان .
6 چارەسەری سروشتی.