پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی سلێمانی به هاوكاری یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و به‌شی شه‌تڕه‌نجی یانه‌كه به سپۆنسه‌ری كۆفێ بار بارا و له نێو هۆڵی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه پاڵه‌وانێتی كۆتایی شاری سلێمانی به‌به‌شداری 10 یاریزان ئه‌نجام ده‌دات كه یاریه‌كانی به شێوه‌ی خول و به یه‌ك قۆناغ ده‌بێت .
له‌و باره‌یه‌وه كه‌ریم عه‌بدول قادر ئه‌حمه‌د ناوبژیوانی نیشتیمانی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، ئه‌مه به‌هێرتین پاڵه‌وانێتیه كه له‌سه‌ر ئاستی شاری سلێمانی به‌ڕێوه ده‌چێت و ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ندین یاریزانی خاوه‌ن ئه‌زموون و به توانا به‌شداری ده‌كه‌ن .
هه‌روه‌ك ناوبراو ئاماژه‌ی پێدا كه هه‌ریه‌ك له پاڵه‌وانان ( زۆزگ سه‌لاَح پاڵه‌وانی ڕابردووی عێراق و ئه‌حمه‌د جه‌زایی پاڵه‌وانی لاوانی عێراق له ساڵی ڕابردوودا و یاریزان سان ته‌ها پاڵه‌وانی ساڵی 2018 ی عێراق و ئارێس سابر خاوه‌نی مه‌دالیایی ئاڵتون له‌سه‌ر ئاستی ولاَتانی عه‌ره‌بی ) به‌شدارن .
كه‌ریم عه‌بدول قادری ناوبژیوان ووتیشی هه‌ریه‌ك له یاریزانان ( به‌همه‌ن عومه‌ر ، كامه‌ران عه‌زیز ، ڕه‌وه‌ز عومه‌ر ، ئاریان عه‌لی ئیحسان ، ڕه‌وه‌ند حامید و كاوان سابر ) له‌و كێبڕكێیه‌دان بۆ ده‌ست نیشان كردنی یه‌كه‌می شاری سلێمانی به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له پاڵه‌وانێتی كۆتایی عێراق كه بڕیاره یاریه‌كانی له به‌رواری 1 / 2 / 2019 له شاری به‌غداد ده‌ست پێبكات بۆ ماوه‌ی نۆ ڕۆژ ، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه واش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه به‌شداری له پاڵه‌وانێتی شاره‌كانی عه‌ره‌ب بكات كه له ولاَتی تونس و له به‌رواری 20 تا 25 / 2 / 2019 به‌ڕێوه ده‌چێت .